Sulaymaniyah Arabat Workshop · السليمانية
11 شباط 2026
Electrical technician needed to maintain and repair electrical systems in a bitumen plant, including cutting, welding, compressor, and hydraulic systems. Skills required include electrical troubleshooting, wiring, welding, and compressor maintenance, with relevant diploma or experience.
وەسفی کاری: تەکنیکاری کارەبا (کارگەی قیر و دروستکردنی بەرمیل) تەکنیکاری کارەبا:- صیانە بەشی چاککردنەوە ناونیشان : عەربەت – سلێمانی پوختەی ڕۆڵەکە ئامانجی سەرەکی ئەم ڕۆڵە دڵنیابوونە لە بەردەوامی کارکردنی سیستەمە کارەباییەکان، بە مەرجی سەرەکی هەبوونی شارەزایی لە ئامێرەکانی دروستکردنی بەرمیل کە پێکدێن لە ئامێری بڕین، ئامێرەکانی لەحیمکردن، پرێسەکان، و کۆمپرێسەرەکان و هتد.. ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان ١ - چاککردنەوەی هێڵی دروستکردنی بەرمیل • ئامێرەکانی بڕین (Cutting Machines): ئەنجامدانی چاککردنەوەی کارەبایی بۆ ئامێرەکانی بڕین. چاککردنەوەی بازنە کۆنترۆڵەکان، سویچەکان (Limit switches)، و مۆتۆرەکانیان. • ئامێرەکانی لەحیمی سەرەکی (Welders): چاککردنەوەی ئامێری لەحیمی درێژایی ئۆتۆماتیکی. دەستنیشانکردنی کێشەکان لە محەویلەی لەحیم، ویلەکانی مس (Copper electrodes)، و کۆنترۆڵکردنی خێرایی (VFD) بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی لەحیمەکە. • ئامێرەکانی لەحیمی خاڵ (Spot Welders): چاککردنەوە و عەیارکردنی یەکەکانی لەحیمی خاڵ. چاککردنەوەی تایمەری لەحیم، سۆلینۆیدی هەوا (Pneumatic solenoids)، و کۆنتاکتەرەکان. • پرێسەکان (هایدرۆلیک و میکانیکی): چاککردنەوەی بۆردی کۆنترۆڵی کارەباییو پایدەری پرێسەکان (Foot pedals) کە بۆ تایمدانی بەرمیل بەکاردێن. • کۆمپرێسەرەکان (Compressors): دڵنیابوون لە کارکردنی کۆمپرێسەرە. چاککردنەوەی ستارتەری (Star-delta)، سویچەکانی پەستان (Pressure switche) ٢. کارە گشتییەکانی کارەبای کارگەی قیر • چاککردنەوەی سیستەمی کارەبایی تانکییەکانی قیر، حاسەی هیتەرەکان (Heating elements)، و وێستگەکانی پەمپ. • پشکنین و چاککردنەوەی مۆتۆرە گەورەکان، سۆفت ستارتەر (Soft starters)، و VFD. • دڵنیابوون لە کارکردنی دروستی وێستگەکانی پڕکردنەوە (Filling stations) و تەرازووەکان. بڕوانامە و داواکارییەکان ئەزموونی پێویست (مەرجە) • بڕوانامە: دبلۆم لە ئەندازیاری کارەبا، یان بڕوانامەی پیشەیی وەک کارەبایی . • شارەزایی تایبەت لە ئامێرەکان: دەبێت ئەزموونی دەستی هەبێت لە چاککردنەوەی: o ئامێرەکانی لەحیمی Seam و Point (شارەزایی لە بازنەی کارەبایی. o پرێسەکان (هایدرۆلیک و میکانیکی. o هێڵی بڕینی پلێت (Sheet metal cutting). o کۆمپرێسەرەکان (Industrial Air Compressors). • خوێندنەوەی نەخشە: توانای خوێندنەوە و تێگەیشتن لە نەخشەی وایەرینگ و بلوپرینتی ئامێرەکان. شارەزاییەکان • شارەزایی لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی پشکنینی کارەبا (Multimeters, Clamp meters, Meggers). • زانیاری لەسەر سیستەمی نیوماتیك/هەوا (Electro-pneumatic valves). • توانای کارکردن لەژێر پەستان بۆ کەمکردنەوەی وەستانی کار (Downtime). شێوازی پێشکەشکردن : زانیاری کەسی خۆتان CV بە نامەیەک بنێرن بۆ واتس ئاپی ئەم ژمارەیە 0777 491 61 58
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (fjkurdistan10). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.