السليمانية
2 آذار 2024
Assistant for children with special needs at Sulaymaniyah. No salary details provided.
یاریدەدەری راهێنەر بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت سلێمانی ، ڕزگاری ، حەپسەخانی نەقیب ٤٠٨ دەربارەی منداڵپارێز ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە دەربارەی بەرنامەی پەروەردە بەرنامەی پهروهرده سهرپهرشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له(مهڵبهندهکانی ڕۆشنبیری كازیوهی منداڵان چوارتا، عەربەت ) ،خوێندنگهی دواناوهندی شههید جهباری تێکەڵ،سهنتهری ڕاهێنانی پهروهردهیی بۆ منداڵی خاوهن پێداویستی تایبهت، باخچهی كازیوه/ كهمپی عهربهت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژهی خولى هاوينه لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەییەکان، هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیکانی بەرنامە ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان یارمەتی ڕاهێنەر دەدات لە جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانی فێرکاری کە بۆ فێربوونی منداڵانی خاوەن پێویستی تایبەت داڕێژراون – یارمەتیدان لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پێشکەوتنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت. یارمەتیدان لە پاراستنی تۆمارەکان یارمەتیدان لە ئامادەکردنی کەرەستەی فێرکاری، سەرچاوە و چالاکییەکان کە بەپێی پێداویستی هەر منداڵێک بگونجێت – یارمەتیدان لە دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری لەبار بۆ سەرکەوتنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت – ئاسانکاری بۆ پەیوەندی و هاوکاری لە نێوان ڕاهێنەر، منداڵان، خێزانەکان و ئەندامانی تری تیمەکەدا – ئەنجام دانی گشت ئەو ڕاهێنانانەی کەبۆی دیاری دەکرێت لەلایەن ڕاهێنەری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پرۆژەکەدا – بەشداریکردن لە هەڵمەتە هۆشیاریەکان و چالاکیەکانی بەرنامە – هاوکاریکردنی بەشەکانیتری پرۆژەکە لەکاتی پێویستدا – بڕوانامە و داواکاریەکان بروانامە لە سۆشیولۆجی یان پەروەردەی تایبەت – ئەزمونی مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت – شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان – شارەزایی لە زمانی عەرەبی و کوردی –https://accounts.google.com/v3/signin/identifier?continue=https%3A%2F%2Fdocs.google.com%2Fforms%2Fd%2Fe%2F1FAIpQLScA9ZTDXwhatVFX4PcO7qqQ9q6It75pY35URKdevATMkk66ag%2Fviewform%3Fusp%3Dsf_link&followup=https%3A%2F%2Fdocs.google.com%2Fforms%2Fd%2Fe%2F1FAIpQLScA9ZTDXwhatVFX4PcO7qqQ9q6It75pY35URKdevATMkk66ag%2Fviewform%3Fusp%3Dsf_link&ifkv=ATuJsjxls0t88yojAcgfJpS4DRSikRcIwrsMLE9cshuFi2ZR_TdAYjVmeLiGriUdct4wFPAu4n6k<mpl=forms&osid=1&passive=1209600&service=wise&flowName=GlifWebSignIn&flowEntry=ServiceLogin&dsh=S-787955087%3A1709376195059877&theme=glif #All_Kurdistan_Jobs تکایە گووگل فۆرمی هاوپێچ بە شێوازی داواکراو پڕ بکەنەرە
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.