ADT · أربيل
5 تشرين الثاني 2025
Seeking an IT technician for Lokeren system, including network, firewall, CCTV, fiber optic, and troubleshooting, requiring experience.
ناوی کار: کارمەندی تەکنیکی شوێن: هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق کۆمپانیا: کۆمپانیای ADT دەربارەی ئێمە: کۆمپانیای ئەی دی تی کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجیایە و بنکەکەی لە شاری هەولێرە، تایبەتمەندە بە سیستمی لۆکەرێنت بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بازرگانی. خزمەتگوزارییەکانمان بریتین لە دیزاین، دانان و چاککردنەوەی سیستەمی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو وەک سیستەمی تۆڕ، سیستەمی زەنگی ئاگر، CCTV. پێناسەی کار: ئێمە پێویستمان بە کارمەندی تەکنیکی ئایتی هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیمە گەشەسەندووەکەمانەوە بکات. کارمەند پێویستە ئەزموونی دەستی بەهێزی هەبێت لە دانان و بەستنی سیستەمی لۆکەرێنت. بەرپرسیارێتی سەرەکی: • دانان و ڕێکخستنی ئامێرەکانی تۆڕ، ڕاوتەر، سویچ. • بەستانی ڕاک، بەستانی پاچ پانێڵ، و ڕێکخستنەوەی کێبڵ. • دانان و پاراستنی سیستەمی فایبەر ئۆپتیک و کەیبڵکردنی UTP. • یارمەتیدان لە دانان و چاککردنەوەی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاگر و سیستەمی CCTV. • تاقیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی تۆڕ و سیستەم. • دڵنیابوون لەوەی هەموو کارەکان لەگەڵ ستانداردەکانی کوالیتی و سەلامەتی کۆمپانیاکەدا دەگونجێت. پێداویستیەکان: • ئەزموونی سەلمێنراو وەک تەکنیکاری ئایتی یان تەکنیکاری لۆکەرێنت. • شارەزایی باشی هەبێت لەسەر کەیبڵی CAT6 و فایبەر ئۆپتیک و ڕێکخستنی ڕاک. • تێگەیشتنی بنەڕەتی لە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاگر و سیستەمی ئاسایش. • توانای خوێندنەوە و بەدواداچوونی نەخشەی دامەزراندن و دیاگرامی وایەرکردنی هەبێت. • توانای بەهێزی چارەسەرکردنی کێشەکان و گرنگیدان بە وردەکارییەکان. • توانای کارکردنی سەربەخۆ یان وەک بەشێک لە تیم. بڕوانامە پەسەندکراوەکان: • بڕوانامە لە بواری ئایتی، کارەبا، یان بوارێکی پەیوەندیدار. کاتی کارکردن: کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی تا ٥:٠٠ ئێوارە — شەممە تا پێنجشەممە مووچە: 600 هەزار دینار بەپێی ئەزموون زیاد دەکرێت چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری: ناردنی سی ڤی لە ڕێگای وەتساپ یان ئیمەیڵ 0750 021 1005 [email protected] www.adt.technology
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (fjkurdistan10). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.