Cihan Bank · أربيل · دوام كامل
30 آب 2026
Provides technical support for the bank's systems and applications. Installs, monitors, updates, and backs up systems, and prepares technical reports.
📢 هەلی کار – هەولێر 🏦 بانکی Cihan پێویستمان بە بەرپرسی سیستەم و ئەپلیکەیشنەکان هەیە بۆ بەشی پشتگیری تەکنیکی لە ناو بەشی تەکنەلۆجیا و پەیوەندییەکان. 💼 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: • پێشکەشکردنی پشتگیری تەکنیکی بۆ سیستەم و ئەپلیکەیشنە بەکارهێنراوەکان لە بانک. • دامەزراندن و ڕێکخستنی سیستەم و ئەپلیکەیشنەکان لەسەر سێرڤەر و ئامێرەکانی بەکارهێنەران. • چاودێریکردنی کارایی سیستەمەکان و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان. • بەڕێوەبردنی هەژمارەکانی بەکارهێنەران و دەسەڵاتی دەستگەیشتن. • جێبەجێکردنی Backup و گەڕاندنەوەی داتا کاتێک پێویست بێت. • چاودێریکردن و جێبەجێکردنی نوێکردنەوەکانی سیستەم و ئەپلیکەیشنەکان. • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تەکنیکی بە شێوەی بەردەوام و تۆمارکردنی پرۆسە تەکنیکییەکان. 🎓 مەرجەکان: • بەکالۆریۆس لە IT، Computer Science، Computer Engineering یان پسپۆڕی پەیوەندیدار. • لانیکەم ٢–٤ ساڵ ئەزموونی کارکردن لە بەڕێوەبردنی سیستەم یان پشتگیری تەکنیکی. • شارەزایی باش لە سیستەمی سێرڤەر و ئەپلیکەیشنەکانی دامەزراوەکان. • باشە ئەگەر شارەزایی هەبێت لە Windows Server، Linux، Virtualization و بەڕێوەبردنی بەکارهێنەران. 📍 شوێنی کار: هەولێر 📩 شێوازی ناردنی داواکاری: CV ـەکەت بنێرە بۆ: 📧 [email protected] 📌 تەنها ئەو کەسانەی کە مەرجەکانیان هەیە پەیوەندییان پێوە دەکرێت بۆ قۆناغی چاوپێکەوتن. #All_Kurdistan_Jobs
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.