Electro Design · أربيل · دوام كامل
12 تشرين الأول 2026
The company in Erbil is looking for an experienced supervisor to manage workshop maintenance. Experience in industrial maintenance and direct maintenance in a manufacturing workshop is required.
📢 هەلی کاری نوێ لە هەولێر | مووچە تا 1,400$ 💰 🏭 پۆست: سەرپەرشتیاری چاکسازیی کارەبایی (Electrical Maintenance Supervisor) کۆمپانیای Electro Design لە هەولێر پێویستی بە سەرپەرشتیارێکی شارەزا و بەئەزموون هەیە بۆ بەڕێوەبردنی بەشی چاکسازیی کارگە. 📍 شوێنی کار: هەولێر 💰 مووچە: 1,000$ – 1,400$ مانگانە ⚙️ بواری کار: کارگەی بەرهەمهێنان و پیشەسازی 📌 کۆدی هەلی کار: FJK-ME ☑ مەرجە سەرەکییەکان: 1. ئەزموونی کرداری لە بواری پیشەسازی (Industrial Maintenance) هەبێت. 2. کەمترین ٢ ساڵ ئەزموونی چاکسازی و چاککردنەوەی ئامێرەکانی کارگەی بەرهەمهێنان. 3. شارەزایی لە مۆتۆر، تابڵۆی کارەبا، سێنسەر و سیستەمەکانی کۆنترۆڵ. 4. توانای دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشە کارەباییەکان و ئامێرە پیشەسازییەکان. 5. ئەزموونی چاکسازیی پێشگیرانە (Preventive Maintenance – PM) و چاکسازیی کاتی تێکچوون. 6. توانای سەرپەرشتیکردنی تیم، پلاندانان و کارکردن لەژێر فشار. 7. زانینی زمانی کوردی پێویستە. ⚠️ تێبینییەکی زۆر گرنگ: ئەزموونی تەنها لە بواری نەوت و گاز، وێستگەکانی کارەبا، سەبستەیشن، بیناسازی یان پڕۆژەکانی دامەزراندن بەس نییە. پێویستە کاندید ئەزموونی ڕاستەوخۆی چاکسازی لە کارگەی بەرهەمهێناندا هەبێت. 📩 شێوازی پێشکەشکردن: تکایە CV ـی تەواو و نوێکراوەی خۆتان لە ڕێگەی واتسئەپ بنێرن بۆ: 📱 0750 017 7279 📌 گرنگ: لەگەڵ CV ـەکەت ئەم کۆدە بنووسە: FJK-ME 📅 دوا وادەی پێشکەشکردن: 16.10.2026 #FJK #FindJobInKurdistan #ErbilJobs #ElectricalMaintenance #MaintenanceSupervisor #هەلی_کار #هەولێر
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (fjkurdistan10). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.