أربيل · دوام كامل
4 تشرين الثاني 2026
Develop business opportunities and customer relationships, present products, prepare quotations and tender documents, and meet sales targets. Requires at least 2 years of B2B sales experience and Kurdish and Arabic fluency; travel across Iraq may be needed.
ئێمە دامەزراندن ڕادەگەیێنین! کۆمپانیاکەمان دەگەڕێت بەدوای Sales Executive بۆ یەکێک لە کڕیارەکانمان لە کەرتی چارەسەرە بانکییەکان. ناونیشانی کار: Sales Executive ڕۆژانی دەوام: شەممە - پێنجشەممە | ٩:٠٠ی بەیانی - ٤:٠٠ی ئێوارە شوێنی کار: هەولێر مووچە: دەستپێک لە ٧٥٠,٠٠٠ دینار + کۆمسیۆن (دەستکەوتی فرۆشتن) بەرپرسیارێتییەکان دۆزینەوە و پەرەپێدانی هەلی کاری نوێ لەگەڵ بانکەکان، دامەزراوە داراییەکان، لایەنە حکومییەکان و ڕێکخراوە بازرگانییەکان. دروستکردن و پاراستنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ بەکارهێنەران و کڕیارانی بەردەوام و نوێ. ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی، پێشکەشکردنی دیمەن و ڕوونکردنەوەی بەرهەمەکان. ئامادەکردنی نرخ، پێشنیازەکان و بەڵگەنامەکانی تەندەر. بەدواداچوون بۆ پرسیاری کڕیارەکان و دانوستاندن لەسەر ڕێککەوتننامە بازرگانییەکان. بەدیهێنانی ئامانجەکانی فرۆشتنی مانگانە و ساڵانە. تۆمارکردن و ڕێکخستنی زانیارییەکانی فرۆشتن لە سیستەمی CRM. هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی تەکنیکی و چاککردنەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە دامەزراندنی سەرکەوتووانەی بەرهەمەکان و ڕەزامەندی کڕیاران. چاودێریکردنی ئاراستەی بازاڕ، چالاکی ڕکابەرەکان و پێداویستییەکانی کڕیاران. وەک نوێنەری کۆمپانیا بەشداریکردن لە پێشانگاکان، کۆنفرانسەکان و بۆنە بازرگانییەکان. ئامادەکردنی ڕاپۆرتی فرۆشتنی هەفتانە و مانگانە. بەدواداچوون بۆ کۆکردنەوەی شایستە داراییەکان (وەرگرتنەوەی پارە) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی دارایی. مەرج و پێداویستییەکان زانینی تەواوی زمانی کوردی و عەرەبی. بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی کار، مارکێتینگ، دارایی، تەکنەلۆجیای زانیاری، ئەندازیاری، یان هر بواری پەیوەندیدار. لانی کەم ٢ ساڵ ئەزموونی کارکردن لە فرۆشتنی بازرگانی بۆ بازرگانی (B2B). ئەزموونی کارکردن لە ئامێرە بانکییەکان، تەکنەلۆجیای دارایی (FinTech)، چارەسەرەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری، ئۆتۆماتیکردنی ئۆفیس، یان ئامێری تەکنەلۆجی زۆر شیاوی پەسەندکردنە. ئەزموونی کارکردن لەگەڵ بانکەکان یان دامەزراوە حکومییەکان بە خاڵێکی ئیجابی دادەنرێت. توانای بەهێزی فرۆشتن، دانوستاندن، پێشکەشکردن و پەیوەندیکردن. توانای ئامادەکردنی پێشنیازی پیشەیی و نرخی گونجاو. شارەزایی باش لە سیستەمەکانی CRM و بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس. خاوەن ئارەزووی کارکردن لەگەڵ کڕیاران، خۆ-هاندەر، و ئامانج-تەوەر. توانای بەهێز لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڕێوەبردنی کات و ڕێکخستنی کارەکان. توانای کارکردن بە سەربەخۆیی و لەناو تیمدا. ئامادەیی بۆ گەشتکردن لە سەرانسەری عێراق لە کاتی پێویستدا. پێشکەشکردن تکایە سی ڤییەکەت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە: 📧 ئیمەیڵ: [email protected] or: https://careers.darjah-iq.com/careers/job/96ff27fc-fb08-4140-a4a5-79fd39b6348a ئەگەر ئەم مەرجانەت تێدایە، دەستبەجێ داواکاری پێشکەش بکە! ئەگەر کەسێک دەناسیت کە بۆ ئەم کارە گونجاوە، ئازاد بە لە هاوبەشکردنی ئەم هەلی کارە لەگەڵیدا. تێبینی: تەنها پەیوەندی بەو مۆڵەتخوازانەوە دەکرێت کە سی ڤییەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانی کارەکەدا دەگونجێت. #All_Kurdistan_Jobs
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
المزايا
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.