Fers Home · السليمانية
9 نيسان 2023
Seeking technical and line workers with experience in factory production, packaging, and mechanical or electrical skills. Candidates must be from Sulaymaniyah and have at least 2 years of experience.
کارگەی فێرس لە سلێمانی-عەربەت کە کارگەیەکی مۆدێرنی بەرهەمهێنانی بەرهەمە پاککەرەوەکانە لەسەر ستانداردی فەرەنسی وە خاوەنی هەردوو بروانامەی ISO 9001, eurofins شەش هەلی کار رادەگەیەنێت بۆ ئەم پۆستانەی خوارەوە: ١- کارمەندی ئیشپێکەر -ئۆپەرێتەر: ژمارەی کارمەند ( ٢ ) دوو کارمەند کە پێویستە شارەزایی و ئاستێکی بەرزی هەبێت لە ڕووی ( تەکنیکی، میکانیکی، کارەبایی ) بۆ ئیش پێکردن و سەرپەرشتی کردن و چاککردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کارگەو تواناو لێهاتوویی و ئاستێکی بەرزی تەکنیکی پیشانبدات لەرووی چارەسەرکردنی کێشە میکانیکی تەکنیکی و کارەباییەکانی ئامێرەکانی کارگە. وە پێشتر لە کارگەی بەرهەمهێنان و پاکێجینگ یان کارگەی هاوشێوە کاری کردبێت بەلای کەمەوە لە دوو ساڵ زیاتر. ٢-کارمەندی داتا ئینتری-کارگێریی ژمارەی کارمەند ( ١ ) یەک کارمەند پێویستە شارەزایی تەواوی لە کۆمپیوتەرو پاکێجەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بە تایبەتی ( ئاوتلووک ) هەبێت و ئاستێکی بەرز پیشان بدات لە هەر کاروبارێکی پەیوەست بە کارگێری کارگە کە پێی دەسپێردرێت. لێهاتوویی: ٢ ساڵ کەمتر نەبێت. ٣- کارمەندی سەر هێڵی بەرهەمهێنان ژمارەی کارمەند ( ٤ ) چوار کارمەند پێویستە بەلای کەمەوە شارەزاییەکی سەرەتاییان هەبێت لە شێوازی کارکردنی ئامێرەکانی هێڵی بەرهەمهێنان وەک پڕکردنەوەو داخستن و لەیبڵینگ و پاکێجینگ ئەگەر پێشینەی کاری هاوشێوەیان هەبێت باشترە. مەرجە گشتیەکان : ١- دانیشتووی ( عەربەت یان سلێمانی ) بێت. ٢- رەگەز: بۆهەردوو رەگەز گونجاوە. ٣- تەمەن : ٢٠ ساڵ بۆ ٤٠ ساڵ. ٤- کاتی کارکردن: ٨ کاژێر لە رۆژێکدا ئەگەر مەرجەکانت تێدایە ئەوا سی ڤی خۆت بنێرە بۆ ئەم ناونیشانە لەگەڵ ئاماژەدان بە ناونیشانی کارەکە لە سەبجێکتی ئیمەیڵ: [email protected] بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کارگەکەمان سەردانی ئەم لینکانە بکە: https://www.facebook.com/fersproducts www.fershome.com
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (fjkurdistan10). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.