Kurdistan Accrediting Association for Education · أربيل · دوام كامل
نُشر 9 تشرين الثاني 2026
Coordinates accreditation processes, field visits, reports, meetings, records, and communications with universities and the Ministry of Higher Education. Requires a bachelor's degree in education, public administration, management, or a related field and at least three years of relevant experience.
📢 هەلی کاری نوێ | هەولێر 🏛️ ناونیشانی کار: هاوئاهەنگکاری کۆمسیۆنی خوێندنی باڵا (Higher Education Commission Coordinator – CHE002) ڕێکخراوی Kurdistan Accrediting Association for Education (KAAE) بۆ بەهێزکردنی کوالێتی و ستانداردەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، داوای هاوئاهەنگکارێک دەکات بۆ پشتیوانیی کارگێڕی و ڕێکخستنی چالاکییەکانی کۆمسیۆنی خوێندنی باڵا. 📍 شوێنی کار: هەولێر 🏢 شێوازی کار: تەواو لە شوێنی کار (Fully On-site) 🕒 جۆری کار: تەواو کات (Full-time) ⏳ دوایین کاتی پێشکەشکردن: تا پڕبوونی پۆستەکە (Open Until Filled) 📋 ئەرک و بەرپرسیارییەکان: - هاوئاهەنگی و بەدواداچوون بۆ پرۆسەکانی پەسەندکردنی دامەزراوە پەروەردەییەکان. - ڕێکخستنی سەردانە مەیدانییەکان و کۆکردنەوەی ڕاپۆرت و بەڵگەنامەکان. - یارمەتیدانی بەڕێوەبەری کۆمسیۆن لە ڕێکخستنی کۆبوونەوە و ئامادەکردنی بابەتەکانی کۆبوونەوە و تۆمارکردنی کۆڕەکان. - پەیوەندیکردن و هاوئاهەنگی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا. - بەڕێوەبردن و نوێکردنەوەی داتابەیس و تۆمارەکانی پەسەندکردن و سیستەمی ئەرشیف. - ئامادەکردنی نامەی فەرمی، ڕاپۆرت و پێشکەشکارییەکان. - یارمەتیدانی ڕێکخستنی وۆرکشۆپ، ڕاهێنان و چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە دڵنیایی کوالێتی. - چاودێریکردنی پابەندبوون بە سیاسەت، کاتە دیاریکراوەکان و پێوەرەکانی ئەدای کار (KPIs). - هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر سیاسەت و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکان. ✅ مەرج و پێداویستییەکان: ئەزموونی کار: - لانیکەم 3 ساڵ ئەزموونی کاری پیشەیی لە بواری خوێندنی باڵا، پەسەندکردنی دامەزراوەکان، هاوئاهەنگی پڕۆژە یان کارگێڕی. - ئەزموون لە هاوئاهەنگیکردنی پڕۆژە و کۆمیتەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان. - توانای بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە، کاتە دیاریکراوەکان و پەیوەندییە کارییەکان. بڕوانامەی پێویست: - بەکالۆریۆس لە پەروەردە، کارگێڕی گشتی، بەڕێوەبردن یان بواری پەیوەندیدار. بڕوانامەی پەسەندکراو: - ماستەر لە بەڕێوەبردنی خوێندنی باڵا، دڵنیایی کوالێتی یان بواری پەیوەندیدار. 🌐 تواناکان و شارەزاییەکان: - توانای بەهێزی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پڕۆژە. - توانای نووسین و پەیوەندیکردنی باش بە زمانی کوردی و ئینگلیزی؛ زانینی عەرەبی خاڵێکی ئەرێنییە. - شارەزایی بەرز لە Microsoft Office 365، بە تایبەتی Word، Excel، PowerPoint و Outlook. - زانیاری لە سیستەمی دڵنیایی کوالێتی و پرۆسەکانی پەسەندکردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە کوردستان. - توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرت، بەڵگەنامەی فەرمی و ماددەکانی کۆبوونەوە. - شارەزایی لە بەدواداچوونی داتا و پێوەرەکانی ئەدای کار (KPIs). - پابەندبوون بە پاراستنی نهێنییە پیشەییەکان. - زانیاری لە سیاسەت و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان. 📩 شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری: بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، فۆڕمی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پڕبکەرەوە و سیڤی (CV) ـەکەت بە فۆرماتی PDF باربکە: 🔗 https://kaae.org/careers/higher-education-commission-coordinator/ 📧 بۆ پێشکەشکردنی زانیارییەکانی کەسانی پێشنیارکراو (References): [email protected] 🌐 وێبسایتی ڕێکخراو: www.kaae.org 📌 تێبینی: تەنها ئەو داواکارانەی بۆ قۆناغی هەڵبژاردنی سەرەتایی (Shortlist) هەڵدەبژێردرێن، پەیوەندییان پێوە دەکرێت. ڕێکخراوی KAAE پابەندە بە بنەمای یەکسانی دەرفەتی کار و هەموو داواکاران بەبێ جیاوازی هان دەدات داواکاری پێشکەش بکەن. All Kurdistan Jobs | AKJ #All_Kurdistan_Jobs #هەلی_کار #هەولێر #خوێندنی_باڵا #KAAE #Administration_Jobs
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.