أربيل
نُشر 18 تشرين الثاني 2026
Manages company social media accounts, creates promotional content, responds to customer messages, and supports sales follow-up. The role also involves using Adobe, Canva, and AI tools, including ChatGPT, Claude, and Gemini.
📢 هەلی کاری نوێ لە هەولێر Social Media Manager کۆمپانیایەک لە هەولێر بەدوای کەسێکی داهێنەر، لێهاتوو و پڕۆفیشناڵ دەگەڕێت بۆ پۆستی Social Media Manager بۆ بەڕێوەبردنی هەژمارەکانی سۆشیال میدیا و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران. کەسی هەڵبژێردراو دەبێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ناو کۆمپانیا کار بکات و بتوانێت هەم بەشی ناوەڕۆک و مارکێتینگ و هەم پەیوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران بەڕێوە ببات. 🔹 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان • بەڕێوەبردنی هەژمارەکانی کۆمپانیا لە Facebook، Instagram، TikTok و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر. • دروستکردنی پۆست، پۆستەر، دیزاین، ڤیدیۆ و ناوەڕۆکی ڕیکلامی. • بەڕێوەبردنی پەیام و کۆمێنتەکان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی کڕیاران. • پێشکەشکردنی نرخ، زانیاری و تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکان بە کڕیاران. • گفتوگۆکردن، قایلکردن و بەدواداچوونی کڕیاران بۆ یارمەتیدان بە پرۆسەی فرۆشتن. • بەکارهێنانی ئامرازەکانی AI بۆ دروستکردنی ناوەڕۆک و پەرەپێدانی کارەکانی مارکێتینگ. • پلاندانان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک بە شێوەیەکی ڕێکخراو و پڕۆفیشناڵ. 🔹 مەرج و داواکارییەکان • شارەزایی لە بەڕێوەبردنی پڕۆفیشناڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. • توانای دروستکردنی دیزاین، پۆستەر و ڤیدیۆی ڕیکلامی. • شارەزایی لە بەکارهێنانی Adobe، Canva و بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنە و ڤیدیۆ. • شارەزایی پڕۆفیشناڵ لە بەکارهێنانی ئامرازەکانی AI، بە تایبەتی ChatGPT، Claude و Gemini. • توانای پەیوەندیکردن، گفتوگۆ و قایلکردنی کڕیاران بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ. • زانینی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی مەرجە؛ شارەزایی لە زمانی تورکی خاڵێکی ئەرێنییە. • کەسێکی داهێنەر، بەرپرسیار، ڕێکخراو و پابەند بە کات بێت. 🔹 زانیارییەکانی پۆست • ناونیشانی کار: Social Media Manager • شوێنی کار: هەولێر، عێراق • جۆری کار: کارکردنی ڕاستەوخۆ لە ناو کۆمپانیا (On-site) • ڕۆژانی کار: شەممە تا پێنجشەممە • ڕەگەز: داواکاری بۆ پیاوان و ئافرەتان کراوەیە، بەڵام پێشەنگی بە خانمان دەدرێت. • مووچە: بە پێی تواناکان و ئەنجامی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت. 📩 ناردنی داواکاری تکایە CVی خۆت بنێرە بۆ: [email protected] Email Subject: Application – Social Media Manager – Full Name #All_Kurdistan_Jobs
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.