Hasan Baqi · أربيل
نُشر 18 تشرين الثاني 2026
Manage the administrative and sales operations of the Erbil branch, oversee the sales team, representatives, and warehouse, and report to company management. The role requires at least five years of food distribution experience and knowledge of the Erbil market.
🔴 FJK | هەلی کاری بەڕێوەبەر – هەولێر 📢 کۆمپانیای حەسەن باقی (Hasan Baqi Company) پێویستی بە بەڕێوەبەرێکی لێهاتوو و ئەزمووندار هەیە بۆ بەڕێوەبردنی لقی کۆمپانیا لە شاری هەولێر. 📌 پۆستی کار Branch Manager – بەڕێوەبەری لق 📋 مەرجە سەرەکییەکان: ڕەگەز: نێر. تەمەن: زیاتر لە ٣٥ ساڵ نەبێت. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت (بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردن پێشینەیە). لانیکەم ٥ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری دابەشکردنی خۆراکدا هەبێت. زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بە باشی بزانێت، جگە لە زمانی کوردی. ⭐️ لێهاتوویی و تواناکانی داواکراو: توانای بەرزی سەرکردایەتیکردنی تیم و پلاندانان. توانای پەرەپێدانی فرۆشتن و زیادکردنی داهات. شارەزایی تەواو لە بازاڕی هەولێر و تۆڕەکانی دابەشکردن. توانای کارکردن لە ژێر فشار و چارەسەرکردنی کێشەکان. شارەزایی باش لە کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی Microsoft Office، بە تایبەتی Excel و Word. 💼 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: بەڕێوەبردنی گشت کاروباری کارگێڕی و فرۆشتنی لقی هەولێر. بەدواداچوون بۆ ئامانجەکانی فرۆشتن و پەرەپێدانی بازاڕ. ڕێکخستن و چاودێریکردنی تیمی فرۆشتن، مەندوبەکان و کۆگا. ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیا. 📩 شێوازی ناردنی داواکاری: ئەو کەسانەی خاوەنی ئەم مەرج و توانایانەن، دەتوانن CV ـی خۆیان بۆ ئەم ناونیشانە بنێرن: 📧 Email: [email protected] 📱 WhatsApp: +964 750 300 3918 تەنها ئەو کەسانەی مەرجەکانیان تێدایە داواکاری بنێرن. 🔴 FJK – Find Job in Kurdistan Your Trusted Career Platform Since 2014.
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (fjkurdistan10). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.