السليمانية · دوام كامل
نُشر 23 تشرين الثاني 2026
A fast-food brand in Sulaymaniyah is hiring a cashier. Good customer communication and handling skills are required; previous experience is preferred.
📢 هەلی کاری نوێ لە براندێکی ناسراوی خواردنی خێرا – سلێمانی براندێکی ناسراوی خواردنی خێرا لە سلێمانی بۆ تەواوکردنی تیمەکەی، بۆ دوو پۆستی کاری خوارەوەی کارمەند پێویستە: 1️⃣ کاشێر (Cashier) 📍 شوێنی کار: سلێمانی 🕒 کاتی دەوام: ١٠ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا 💰 مووچە: ٨٥٠,٠٠٠ دینار مانگانە مەرجەکانی داواکاری: - توانای پەیوەندیکردن و مامەڵەکردنی باش لەگەڵ کڕیاران. - توانای کارکردن لە ژینگەیەکی خێرا و پڕ لە چالاکیدا. - ئەزموونی پێشووتر پێشینەیە. 2️⃣ بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی چێشتخانە (Restaurant Operations Manager) 📍 شوێنی کار: سلێمانی 🕒 جۆری کار: تەواو کات (Full-time) 💰 مووچە: ١,٣٥٠,٠٠٠ دینار مانگانە ئەرک و بەرپرسیارییەکان: - بەڕێوەبردنی کارە ڕۆژانەکانی چێشتخانە و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی کارەکان. - سەرپەرشتی و ڕاهێنانی کارمەندان. - دڵنیابوون لە کوالێتی خزمەتگوزاری، خواردن، پاکوخاوێنی و سەلامەتی خواردن. - چاودێریکردنی خەرجییەکان، کۆگا و خشتەی دەوامی کارمەندان. - باشترکردنی ئاستی کارایی و داهاتی چێشتخانە. - چارەسەرکردنی کێشەکانی کار و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی کۆمپانیا. مەرجەکانی داواکاری: - بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی بازرگانی، بەڕێوەبردنی میوانداری یان بواری پەیوەندیدار (پێشینەیە). - ئەزموونی پێشووتر لە بەڕێوەبردنی چێشتخانە یان خواردنی خێرا (پێشینەیە). - توانای سەرکردایەتی، بەڕێوەبردنی تیم و چارەسەرکردنی کێشەکان. - توانای کارکردن لە ژینگەیەکی خێرا و پڕ لە چالاکیدا. - زانیاری لە بەڕێوەبردنی کۆگا و کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان. - شارەزایی و توانای قسەکردن بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بە شێوەیەکی باش پێویستە. 🎁 سوود و دەرفەتەکان: - دەرفەتی گەشەکردنی پیشەیی و بەرەوپێشچوونی کار. - ژینگەیەکی کاری پشتگیریکەر و پیشەیی. - کارکردن لەگەڵ براندێکی ناسراوی خواردنی خێرا. 📩 شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری ئەو کەسانەی خۆیان بە شیاو دەزانن، دەتوانن CV ـەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: 📧 [email protected] ⚠️ تکایە ناوی ئەو پۆستەی داوای دەکەن لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا (Subject) بنووسن. #All_Kurdistan_Jobs All Kurdistan Jobs | AKJ
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات الشخصية
المزايا
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.