Kavan Company · البصرة
24 كانون الأول 2023
Machine operator responsible for preparing and maintaining machinery, ensuring quality, and performing repairs. Industrial diploma or mechanics degree preferred.
كارگەی كاوان : كۆمپانیای كاوان بۆ بازرگانی گشتی و پاكێجینگ و چاپكردن. كە لە ساڵی 2005 دامەزراوە وە لە ئیستادا پسپۆڕی لە بواری پاكێجینگ هەیە لە عیراق و هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 10 ساڵ لەو بوارە جێدەستی دیارە وە لە چەند بوارێكی جیاواز وەربەرهێنان دەكات لە عیراق و یەكێك لە وەبەرهێنانەكانیشی دامەزراندنی كارگەی كاوان بۆ كارتۆن و چاپەمەنی. كارپێكاری ئامێر( Machine Operator ) : كارپێكاری ئامێر بەرپرسیار دەبێت لە ئامادەكردنی ئامێرەکان بۆ بەرهەمهێنان و چاودێریکردنی پرۆسەکە و ڕێکخستنی بەپێی پێویست بۆ دڵنیابوون لە كواڵێتی بەرهەمەكان. سەرەڕای ئەوەش، چاککردنەوەی بەردەوام لەسەر ئامێرەکان ئەنجام دەدەن و تۆماری وردی بەرهەمهێنان دەهێڵنەوە. ئەرک و بەرپرسیارێتی : • جێبەجێ كردنی ڕێنماییەكانی بەرهەمهێنان و چاودێریكردنی پرۆسەی بەرهەمێنان. • خوێندنەوە و لێکدانەوەی کتێبی ڕێنمایی ئامێر و نەخشەی ئەندازیاری، و فەرمانی کارکردن بۆ دیاریکردنی پێداویستی و تایبەتمەندییەکانی . • چاودێری بەردەوامی ئامێرەکان و گرنگەدان بە هەر کارێکی تر کەوا پێویست بێت وەک پاککردنەوە و هەركارێك پەیوەست بێت بە ئامێرەكەوە هتد... بڕوانامە : • بڕوانامەی تەکنیکاری پاشخانی کارەبایی یان میکانیکی یاخود هاوتا بێت. • بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەبواری کارەبا یان میکانیک. (پەسەندترە) ئەزموون : • ئەزموونی وەک كارپێكاری ئامێر لە شوێنی بەرهەمهێناندا هەبێت. (پەسەندترە) • شارەزا بێت لە بەكارهێنانی Microsoft office و Email. زمان : • كوردی و ئینگلیزی (بنەڕەتی) • توركی (ناوەند) (پەسەندترە) كاتەكانی كاركردن : هەموو ڕۆژانی هەفتە جگە لە ڕۆژی هەینی و ڕۆژانی پشووی فەرمی كە كۆمپانیا ساڵانە دیاریدەكات. وەرگرتنی مۆڵەتی ئاسایی لە ساڵێكدا 21 رۆژە بە مووچەوە لە چوارچێوەی ڕێنماییەكان. كاركردن بە شێوەی 3 شیفتی خولاو دەبێت ڕۆژانە 8 كاتژمێر لە كاتژمێرەكانی: 7ی بەیانی بۆ 3 دوانیوەڕۆ 3 دوانیوەڕۆ بۆ 11ی شەو 11ی شەو بۆ 7ی بەیانی مووچە: لەكاتی چاوپێكەتن دیاریدەكرێت. ژەمەكانی نان خواردن لە كارگە دابیندەكرێت. بیمەی تەندروستی بۆ هەموو كارمەندانی كارگە دابیندەكرێت. كارمەندی كارگە نابێت لە هیچ شوێنێكی گشتی(حكومی) و تایبەت كاربكات. تکایە cv ی خۆت بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە[email protected] : بۆ پێشكەشكردن لە بەشی Subject ئاماژە بە (Machine Operator) بدەن كۆتا وادە بۆ پێشكەشكردنی (CV)یەكانتان ٣١-١٢-٢٠٢٣
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (fjkurdistan10). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.