هذا الإعلان لم يعد فعّالاً.
انتهى موعد التقديم. نُبقي الإعلان هنا كسجلّ للوظيفة وراتبها المعلن. الوظائف المتاحة حالياً مدرجة أدناه.
Lexy Clinic · السليمانية · دوام كامل
13 آب 2022
Lexy Clinic in Sulaymaniyah is hiring a laser technician to provide high-quality laser services. Must have experience in laser technology and be able to manage patient care and consultations.
ناونیشانی کار: تەکنیکاری لەیزەر جۆری کار: فول تایم (کاتی دەستپێکردنی کاری ڕۆژانە ١٢ نیوەڕۆ ) و کاتەکانی زیادە و مانەوە چاوەڕوان دەکرێت بەپێی پێویستی کار. شوێن: سلێمانی، کلینیکی لێکسی تێبینی: ئەم پۆستە تەنها بۆ مێینە دیاری کراوە. سیڤیەکەت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected] دوا وادەی ناردنی CV: ٣٠/ ٨ / ٢٠٢٢ پوختەی کار: کلینیکی لێکسی (Lexy Clinic)پێویستی بە تەکنیکارێکی لەیزەری بەئەزموون هەیە لە کارکردن لە بواری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی لەیزەر کە بتوانێت بە بەرزترین کوالیتی و وردەکارییەوە خزمەتگوزارییەکانی چارەسەر بە لەیزەر پێشکەشی نەخۆش و سەردانیکەرانی کلینیکی لێکسی بکات. کاندیدەکە دەبێت لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ سەردانیکەران و نەخۆش بە ئاستێکی بەرزی پیشەی مامەڵە بکات، هەروەها توانای ڕێنمایکردنی نەخۆش و سەردانیکەرانی هەبێت بۆ چارەسەری پێویست. بەرپرسیارێتیەکان: -هەڵسەنگاندن و چارەسەرکردنی کڕیارەکان لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵەکانی چارەسەری. -بە ڕوونی پەیوەندیکردن و ڕوونکردنەوەی بەرنامەکانی چارەسەرکردن و پرۆتۆکۆڵ بۆ کڕیارەکان. -پێشنیارکردنی بژاردەیەک کە پێداویستییەکانی کڕیاران دابین بکات و جەخت لەسەر خاڵەکانی فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکان بکاتەوە، هەروەها یارمەتی کڕیارەکان بدات لە پرسیار یان نیگەرانی سەبارەت بە چارەسەرەکان. -دابینکردنی ژینگەیەکی دۆستانە و ئاسوودە بۆ نەخۆشەکان کە تێیدا چارەسەر بکرێن. هەروەها بتوانێت پەیوەندی پیشەیی لەگەڵ کڕیارەکان پەرەپێبدات. -ئەنجامدانی چارەسەری لەیزە و ڕێکارە هاوشێوەکانی وەک داواکراوە. -ئاگادارکردنەوەی کڕیارەکان لە چۆنیەتی چاکبوونەوە لە هەر رێکارێک و چۆنیەتی چاودێریکردنی پێستیان. -تۆمارکردن و توانای بەدواداچوونی مێژووی نەخۆشەکان. -پاک ڕاگرتنی شوێنی کارکردن، لەوانەش پاراستن و پاککردنەوەی ئامێری لەیزەر. بڕوانامە و لێهاتووییەکان: -لانی کەم ساڵێک ئەزموونی هەبێت لە بواری پزیشکی/ جوانکاری. -بڕوانامەی هەربەشێکی پزیشکی هەبێت -ئەزموونی هەبێت لەسەر بەکارهێنانی لەیزەری جوانکاری بەتایبەتی لەیزەری موولابردن. -ئەزموونی هەبێت لەبارەی گرنگی پێدانی نەخۆش و چۆنێتی مامەڵە کردن لەحاڵەتی نەخوازراو قورسدا. -گوێگرێکی باش بێ و توانای پەیوەندیکردنی زۆر باش نیشان بدات، توانای مامەڵي هەبێت لەگەڵ کڕیارە جۆراوجۆرەکان بەزمانی کوردی و عەرەبی وە ئەزموونی هەبێت لە (Customer Service) -توانای فرۆشتنی هەبێت لەناو ژینگەیەکی فرۆشتنی تاکەکەسیدا واتە فرۆشتنی خزمەتگوزاری پێویست بە سەردانیکەر. -زمانی عەرەبی و کوردی پێویستە بزانێت نوسین و خوێندنەوە، ئینگلیزیش پەسەندترە. -لێهاتووی سەرەتایی هەبێت لەبەکارهێنانی کۆمپیوتەر. #All_Kurdistan_Jobs
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
المزايا
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.
Mediyamcالسليمانية
6 أيار 2025
Prime Fast Deliveryالسليمانيةدوام كامل
جديدةقبل 22 ساعةأعلى من السوق