Gasha Institute · أربيل · دوام كامل
21 حزيران 2021
Gasha Institute is recruiting staff for various positions including administrative, educational, media, and IT roles. Requires a Bachelor’s degree or higher and fluency in Kurdish, English, and Arabic.
هەلی کاری نوێ لە دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن – هەولێر دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن ساڵانە بەهۆی فراوانبوونی ناوەندە فێرکارییەکانی بە دوو هەنگاو دەست بە وەرگرتنی ستافی کارگێڕی و مامۆستایان دەکات کە هەنگاوی یەکەمی لە ڕێکەوتی (٢١/٦/٢٠٢١) دەستپێدەکات و لە (٣٠/٦/٢٠٢١) کۆتایی دێت. لە ئێستادا هەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ ئەو پێگە کارگێڕییانەی خوارەوە بە مووچەیەکی شایستەی زۆر باش، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەلی کار ڕادەگەیەندرێت بۆ وەرگرتنی ستافی مامۆستایان، تکایە چاوەڕوانبن. پێگە کارگێڕییەکان پێکهاتوون لە: 1. بەڕێوەبەر. 2. یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری کارگێڕی. 3. یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری زانستی. 4. یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری قوتابیان. 5. کارمەندی کارگێڕی 6. کارمەندی تۆمار. 7. ڕێنماییکاری پەروەردەیی (توێژەری کۆمەڵایەتی). 8. ژمێریار. 9. کارمەندی میدیا و چاڵاکیەکان. 10. کارمەندی IT . مەرجەکانی پێشکەشکردن: - فەرمانبەری حکومی نەبێت. - لایەنی کەم هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە بوارەکەیدا. - زمانی کوردی و ئینگلیزی بەباشی بزانێت و باشتر وایە زمانی عەرەبیش بزانێت. - ڕاژەی خزمەتی لە بواری پەروەردەیی بەهەند وەردەگیرێت باشتر وایە لە ٣ سێ ساڵ کەمتر نەبێت. - پێویستە شارەزا بێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە تایبەتی پاکێجی مایکرۆسۆفت ئۆفیس. - توانای بەڕێوەبردنی گروپی کاری هەبێت و سەرکردەیەکی کارای پەروەردەیی بێت. تکایە لە رێگەی ئەم لینکەوە فۆرمی پێشکەشکردن پڕبکەوە. portal.gasha.ac/hr-applicationform/ وردەکاری زیاتر دەربارەی هەر پۆستێک تەنها بۆ پاڵێوراوەکان ڕووندەکرێتەوە.
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (fjkurdistan10). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.