السليمانية · دوام كامل
22 آب 2023
A company in Sulaymaniyah is seeking a skilled mobile app developer with expertise in Flutter to design, develop, and maintain high-quality mobile applications for iOS and Android platforms.
جۆری کار گەشەپێدەری بەرنامەی مۆبایل کاتی کارکردن: ٨ کاتژمێر شوێن: ئۆفیسی سلێمانی کورتەیەک لە ئێستادا بەدوای کارمەندێکی بەتوانادا دەگەڕێین کە شارەزایی لە گەشەپێدانی بەرنامەی مۆبایل و (Flutter) هەبێت کە بەرپرس دەبێت لە دیزاین کردن و گەشەپێدان و پاراستنی بەرنامەی مۆبایل بە کوالیتی بەرز بۆ هەردوو پلاتفۆرمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەرپرسیارێتیەکان کارکردن لەگەڵ تیمی گەشەپێدان وە تێگەشتن لە پێداویستیە گرنگەکانی ناو بەرنامەکان کە دروست دەکرێ و جێبەجێ کردنی ئەو داواکاریانە لە ڕێگەی (Flutter) دیزاین و دروستکردنی ڕوکاری بەرنامەکان بەشێوەیەکی ئاسان بۆ بەکارهێنان و کارامە کە ئەزمونێکی بەکارهێنانی بێ کێشە دابین دەکات. نوسینی کۆدەکان بەشێوەیەکی ڕون و سادە و ستاندارد کە ئاسان بێت بۆ تێگەیشتن و پاراستن. ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و هەڵەچنینێکی ورد بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی و کارایی و متمانەپێکراوی بەرنامە پەرەپێدراوەکان. بونی شارەزایی لە داتابەیس (APIs, third-party services) ئاگاداری نوێترین ڕەوتی گەشەپێدانی مۆبایل و تەکنەلۆژیاکان بێت بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندیان هەیە بە (Flutter) هاوکاری بکات لەگەڵ تیمەکان و بە دیزاینەر و بەڕێوەبەری پڕۆژەکانەوە، بۆ دابینکردنی چارەسەرێکی کوالیتی بەرز لە چوارچێوەی خشتەی کاتی پڕۆژەکەدا. داواکارییەکان بە بەردەوامی کارامەیی و کارایی ئەپلیکەیشنە مۆبایلەکان باشتر و باشتر بکات. یارمەتیدان لە پرۆسەی بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی مۆبایل بۆ (App Store, Play store) شارەزایی زۆر باش لە چوارچێوەی (Flutter)و زمانی بەرنامەسازی (Dart). تێگەیشتنێکی تۆکمە لە چەمکەکانی پەرەپێدانی ئەپی مۆبایل، لەوانەش ڕووکاری بەکارهێنەر، نەخشە، ئەنیمەیشن و بەڕێوەبردنی دۆخ. ئەزموونی هەبێت لە پەرەپێدانی بەرنامەی مۆبایل بۆ هەردوو پلاتفۆرمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید. هەبونی زانیاری لەسەر (RESTful APIs). ئاشنابوون و بەکارهێنانی (Git). توانای زۆرباش لە چارەسەرکردنی کێشە و شیکردنەوەی تۆکمە. توانای کارکردنی سەربەخۆ و هەروەها لە ژینگەی تیمیدا. ئەگەر تۆ گەشەپێدەرێکی بەتوانای مۆبایلیت و خولیای Flutter و پەرەپێدانی بەرنامەی مۆبایلت هەیە، و پابەندبوونێکی بەهێزت هەیە بە نووسینی کۆدی پاک و کارا و گەیاندنی چارەسەری کوالیتی بەرز پەیوەندیمان پێوەبکە و ئیمەیڵێک بنێرە بۆ ( [email protected] )لەگەڵ هێڵی بابەت "Mobile App Developer" و بیرت نەچێت سیڤییەکەت و هەر پرۆژەیەکی پەیوەندیدار کە کارت لەسەرت کردووە هاوپێچ بکەیت. #All_Kurdistan_Jobs
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.
Avanasoftالسليمانيةدوام كامل
29 أيلول 2025منتهية