Noras · السليمانية
27 تشرين الثاني 2021
Sales clerk needed at Noras Company in Sulaymaniyah, with experience in customer service and sales. Fluency in Kurdish and Arabic required.
هەلن کار لە کۆمپانیاى نەورەس / لقى سلێمانى ناونیشانى کار: نوێنەرى فرۆشتن بەش/لق: فرۆشتن شوێن: کەلار- خانەقین هێڵى ڕاپۆرت: تیم لیدەری فرۆشتن مەبەستى کار: خزمەتکردنى کڕیار لە ڕێگەى فرۆشتنى بابەتەکان؛ پڕکردنەوەى پێداویستەیەکانى کڕیار. ئەرکەکان: • خزمەتکردنى کڕیارەکانى ئێستا، بەدەستهێنانى ئۆردەر، بەدەستهێنانى کڕیارى نوێ لە ڕێگەى پلان و ڕێکخستنى خشتەى کارى ڕۆژانە بۆ پەیوەندى کردن یان سەردانى کردنى کڕیارەکانى ئێستا یان ئەو شوێنانەى دەکرێت ببنە کڕیاڕى نوێ. • گۆڕینى ناوەڕۆک و شێوازى گەیاندن و قسەکردن و پێشکەش کردنى فرۆشتن بۆ کڕیار لە ڕێگەى لێکۆڵینەوە و دیراسەکردنى شوێنە جیاوازەکان. • پێشکەش کردنى ئۆردەرەکان بە گەڕانەوە بۆ لیستى نرخەکان و زانیارى لەسەر بابەتەکان. • زانیارى بەردەوام دەبەخشێت بە دەستەى بەڕێوەبردن لە ڕێگەى پێشکەش کردنى چالاکیەکان و ڕاپۆرتى ئەنجامەکان، بۆ نموونە وەک پەیوەندى ڕۆژانە و ڕاپۆرتى سەردانیەکان، پلانى سەردانیەکانى هەفتانە، شیکارى ناوچەیی مانگانە و ساڵانە. • پێشنیارکردنى گۆڕانکارى لە بابەتەکاندا، خزمەتگوزارى، و یاساکان لە ڕێگەى هەڵسەنگاندنى ئەنجامەکان و پێشەکەوتنەکانى ڕکابەرەکان. • چارەسەرکردنى کێشەکانى کڕیار لە ڕێگەى بەدواداچوون بۆ کێشەکان؛ دۆزینەوەى چارەسەر بۆیان؛ ئامادەکردنى ڕاپۆرت، ئامادەکردنى پێشنیار بۆ دەستەى بەڕێوەبردن. . • ئامادەکردنى ئەرشیف و ڕیکۆردى مێژوویی لە ڕێگەى تۆمارکردنى زانیارى لەسەر فرۆشى ناوچەکان و کڕیارەکان. • بەشدارى کردن لە کارەکانى تیمەکەی و هەوڵدانى جدیی بۆ پێشخستنى گروپەکەى لە ڕێگەى بە دەست هێنانى ئامانجە پەیوەندیدارە پێویستەکان. لێهاتوویەکان: • بروانامەی دبلۆم یان بەکالریۆس لە بەشى کارگێڕى کار یان بەشێکى پەیوەندیدار. • ڕاهێنانى پێشکەوتووى وەرگرتبێ لەسەر فرۆشتن، بازاڕگەڕى، و کارگێڕی کار. • ئەزموونى 2 ساڵ کەمترى نەبێت لە بازاڕگەڕى و فرۆشتن. • هاندانى خود، ئاڕاستەکردنى خود وە ئارەزوو کردن لە پێشبڕکێ و لێهاتوو بێت لە ڕێکخستن و پەیوەندى کۆمەڵایەتى • لێهاتووى زۆر لە گفتوگۆ و پەیوەندى کۆمەڵایەتى،ڕێک پۆش و زمان پاراو بێت. • هیچ کارێکی تری نەبێت • بەڕێوەبردنى کات و چارەسەرکردنى کێشە • تواناى کارکردن بەشێوەیەکى باش لەژێر فشاردا • تواناى کارکردن لە شەفتى جیاوازدا. • توانا جەستەییەکان: ئەو ئەرکانەى کە پێویستە لە بارودۆخى ئۆفیسدا بکرێت. • مۆڵەتى شۆفێرى هەبێت و ئۆتۆمۆبێلی تایبەتی خۆی هەبێت گونجاوبێت بۆ کارەکەى. ئەوانەى خوازیارن، دەتوانن سیڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەى خوارەوە: [email protected] بەو مەرجەى هەر کەسێک تەنها یەک جار سیڤی بنێرێت و وە پۆستى دیارى کراو لە ئیمەیڵەکەیدا بنووسێت
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (fjkurdistan10). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.