Smart Hand · أربيل
8 نيسان 2025
Responsible for finding new customers, presenting products and services, managing customer contacts, and preparing sales reports. Based in Sulaimani.
📣 هەلی کار: کارمەندی فرۆشتن دەربارەی [SmartHand] سمارت هاند کۆمپانیایەکی عێراقییە، تایبەتمەندە لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سۆفتوێر و چارەسەرە تەکنەلۆژییەکان بۆ هەموو جۆرە دامەزراوە و بازرگانییەکان. لە سمارت هاند، لە چەندین بواری گرنگی سۆفتوێردا کار دەکەین، وەک گەشەپێدانی ماڵپەر، وێب ئەپڵیکەیشن، مۆبایل ئەپڵیکەیشن و دیسکتۆپ ئەپڵیکەیشن. هەروەها دابینکردن و بەڕێوەبردنی دۆمەین و سێرڤەر. 👨💻 دەربارەی ڕۆڵەکە: کارمەندی فرۆشتن بەرپرسە لەبەکارهێنانی ئەزموون و زانیاریەکانی بۆ پەیداکردنی کڕیاری نوێ و پێشکەشکردنی چارەسەری گونجاو بۆیان. ڕۆڵەکە دەربارەی دۆزینەوەی هەلەکانی فرۆشتن، پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکان و بەڕێوەبردنی پەیوەندی کڕیارە. ✅ بەرپرسیارێتیەکان - دۆزینەوەی کڕیاری نوێ لەڕێگەی تۆڕی پەیوەندی و کەمپینەکانی بازاڕگەری. - ناساندنی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیا بە کڕیاران. - بەڕێوەبردنی گفتوگۆکانی فرۆشتن و تەواوکردنی گرێبەستەکان. - بەدواداچوون بۆ کڕیارە پێشبینیکراوەکان و گۆڕینیان بۆ کڕیاری ڕاستەقینە. - ئامادەکردنی ڕاپۆرتی فرۆشتن. - دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت. - ڕەگەزی (نێر) بێت. ℹ️ پێداویستیەکان - دەرچووی بەشی بازاڕگەری یان بوارێکی پەیوەندیدار بێت. - بە لایەنی کەمەوە ١ ساڵ شارەزایی هەبێت لەبواری فرۆشتندا. - توانای پەیوەندیکردن و گفتوگۆی بەهێزبێت. - شارەزایی لەتەکنەلۆژیای زانیاری و چارەسەرە سۆفتوێریەکان هەبێت. - توانای کارکردنی لە ژێر فشار و گەیشتن بە ئامانجەکانی فرۆشتن هەبێت. - دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت. - ڕەگەزی (نێر) بێت. 📈سودەکان - وەرگرتنی موچەی مانگانە و کۆمیشنی فرۆشتن. - سودمەندبون لەمافەکانی بەپێی یاسای کاری عێراقی. - دەرفەتی بەرەوپێشچوونی پیشەیی بەردەوام. - ژینگەیەکی کاری داهێنەرانە و پڕ چالاکی. - کارکردن لەگەڵ تیمێکی پڕۆفیشناڵ لەبواری تەکنەلۆژیا. 📍 شوێنی کار: سلێمانی - شەقامی سالم - ڕەند گەلەری کاتەکانی کارکردن: یەکشەممە بۆ پێنجشەممە لەکاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە. ✉️ پێشکەشکردنی داواکاری تکایە (سی ڤی)یەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیلی [[email protected]] بە ناونیشانی "داواکاری بۆ پۆستی کارمەندی فرۆشتن". دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری: [٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥]ە #All_Kurdistan_Jobs
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
المزايا
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.