18 حزيران 2026
2 كانون الثاني 2023
Offering 3 million IQD commission-based sales position. No specific experience required, applies to all Kurdistan regions. Must have good communication skills.
سێ ھەزار فەرمانبەری کۆمسیۆن دادەمەزرێن دوای بڕیاری بەھەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی کۆمسیۆن، بەرپرسێکی کۆمسیۆن لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە سێ ھەزار گرێبەستی دیکە دابمەزرێن و نیوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت. خالید دۆسکی، بەڕێوەبەری ئوفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ٢٧٣ فەرمانبەری گرێبەست لە پارێزگای دھۆک کراون بە ھەمیشەیی و ھەموو فەرمانبەرە گرێبەستەکانی کۆمسیۆن لە دھۆک مەرجی ھەمیشەییبوون دەیانگرێتەوە، لەبەر ئەوەی خزمەتیان لە دوو ساڵ زیاترە، ئەمەیش کاریگەریی لەسەر کارکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کۆمسیۆن دەبێت و مووچەیان دەبێتە دووبەرانبەر. بەرپرسەکەی کۆمسیۆن دەشڵێت: "سێ ھەزار فەرمانبەری دیکەی گرێبەستی کاتی ھەن لە عێراق ئەوانە تەنیا بۆ کاتی ھەڵبژاردنەکان گرێبەستیان بۆ کراوە و داوای دامەزراندن دەکەن بە شێوەی گرێبەست.'' خالید دۆسکی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بڕیارە سبەی ڕۆژی سێشەممە بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەو سێ ھەزار فەرمانبەرەی کۆمسیۆن دەربچێت و ئەگەر پەسەند بکرێت ئەوانیش دەبنە گرێبەست و لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستاندایە، لەبەر ئەوەی نیوەی ئەو فەرمانبەرە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و ژمارەی فەرمانبەرانی ئێمە زیاد دەبێت و خەڵکی ئێمە سوودمەند دەبێت.'' #All_Kurdistan_Jobs
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
المزايا
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.
18 حزيران 2026
18 حزيران 2026
18 حزيران 2026