Training Instructor
Erbil Education Directorate·Erbil
Erbil · Erbil
Coordinator needed for driving trainers in Kurdistan, with experience in organizing training sessions. Location: Hewler.
ئاگاداری .............. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌كادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ( ئەكادیمیای سویدی پێشوو ) هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی به‌یانیان بۆ ئه‌م به‌شانه‌ی كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه . 1- خولی میكانیكی بارهه‌ڵگر ، ماوه‌ی خوله‌كه ( 16 ) رۆژی كرداری یه . 4- خولی شوفێری بارهه‌ڵگر ، ماوه‌ی خوله‌كه ( 5 ) رۆژی كرداری یه و پێویسته به‌شداربوو مۆڵه‌تی شوفێری گشتی ( عمومی ) هه‌بێت . 5- خولی شوفێری بەرزكەرەوەی چەنگاڵی ( رافعە ) ، ماوه‌ی خوله‌كه ( 8 ) رۆژی كرداری یه . 7- خولی چاككردنه‌وه‌ی مه‌كینه بچووكه‌كان ( ماتۆری ئاو + مۆلیدەی كارەبا بچووك ) ، ماوه‌ی خوله‌كه ( 8 ) رۆژی كرداری یه . 8- خولی بەستان و چاككردنەوەی سپلیت ، ماوه‌ی خوله‌كه ( 16 ) رۆژی كرداری یه . 9- خولی سیڤی و چاوپێككەوتنی كار ، ماوەی خول ( 5 ) ڕۆژی كرداری یە . 10- خولی من پێشه‌نگم ( Business ) ، ماوه‌ی خوله‌كه ( 16 ) رۆژی كرداری یه 12- خولی كارامه‌ییه‌كانی ژیان (Life Skill ) ماوه‌ی خوله‌كه ( 8 ) رۆژی كرداری یه تێبینی : 1- ئەو كەسانەی پێشتر فۆرمیان پێشكەش كردبوو و چاوپێكەوتنیان ئەنجامدابوو پێویست ناكات فۆرم پڕبكەنەوە چاوپێككەوتن ئەنجام بدەن . 2- ته‌مه‌نی به‌شداربووان له نێوان ( 18 تاوه‌كو 40) ساڵ بێت . 3- خوله‌كان له هه‌فته‌یه‌ك ( 5 ) ڕۆژه له (یه‌ك شه‌ممه تاوه‌كو پیێنج شه‌ممه) ڕۆژانه كاتژمێر ( 9:00 ) ی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر (1:00) ی دوای نیوه‌رۆ 4- خوله‌كان به خۆرایی یه و ڕۆژانه بڕی ( 4500) چوارهه‌زار و پێنج سەد دینار ده‌درێته به‌شداربووان بۆ هاتووچۆ ، له‌كاتی پشووی وانه‌كانیش كێك و سارده‌مه‌نی بۆ به‌شداربووان ئاماده‌ده‌كرێت . 5- له‌كۆتایی خول بڕوانامه ده‌به‌خشرێته به‌شداربووان . 6- وه‌رگیرانی به‌شداربووان بۆ خوله‌كان به پێ ی چاوپێككه‌وتن ده‌بێت . 7- كاتی ده‌ست پێكردنی بەشێك لە خوله‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت . 8- پێویسته به‌شداربووانی خولی ( شوفێری بارهه‌ڵگر ) مۆڵه‌تی شوفێری گشتی ( عمومی ) هه‌بێت له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه وێنه‌یه‌كی له مۆڵه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ دابنێیت . 9- بۆ به‌شداری كردن پێویسته سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌كادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ( ئه‌كادیمیای سویدی پێشوو ) بكه‌یت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم ، پێویسته وێنه‌یه‌ك و نفوس و جنسیه یان كارتی نیشتمانی أستنساخ له‌گه‌ڵ خۆت بهێنیت . 10- ڕۆژانه له كاتژمێر ( 9 ) ی به‌یانی تاوه‌كو ( 1 ) ی دوای نیوه‌ڕۆ له یه‌كشه‌ممه تاوه‌كو پێنج شه‌مه ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن . ناونیشان : به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌كادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ( ئه‌كادیمیای سویدی پێشوو ) له گه‌ره‌كی رۆناكی -ته‌نیشت باخچه‌ی رۆناكی پشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی ( 5 ) . #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.
Erbil Education Directorate·Erbil
Ministry of Interior·Erbil
Ministry of Labour and Social Affairs·Erbil
Ministry of Labour and Social Affairs·Erbil
United Refinery·Erbil
Erbil