Cashier and Showroom Attendant
MQ Brand·Sulaymaniyah
Sulaymaniyah
In line with market — this posting sits inside the typical range for this role.
Benchmark based on comparable Sales Representative postings in Sulaymaniyah.
Figures are advertised salaries from job postings and may not represent actual employee earnings.
See full salary benchmarks →Assist customers, present products clearly, and build customer relationships in sales stores in Sulaymaniyah with a salary of 650,000 IQD plus commission.
🔎 هەلی کار: فرۆشیاری شۆوڕووم (Showroom Sales Specialist) بە دوای فرۆشیارێکی بەتوانا و بەئەزمووندا دەگەڕێین بۆ فراوانکردنی تیمەکەمان. ئێمە تەنها شوێنی کار پێشکەش ناکەین؛ بەڵکو هەلی کارێکت پێشکەش دەکەین کە بتوانیت لەگەڵیدا گەشەی پیشەیی بکەیت، داهاتت زیاد بکەیت و داهاتووی کاری خۆت دروست بکەیت. ئێستا لە قۆناغی گەشە و فراوانبوونداین، و بۆ بەهێزکردنی تیمەکەمان بە دوای کەسێکی لێهاتوودا دەگەڕێین بۆ بەشی فرۆشتنی ڕاستەوخۆ، لە شۆوڕوومی سەرەکیمان لە سلێمانی. 📌 بەرپرسیارێتییەکانی کار * پێشوازی کردن لە کڕیاران بە شێوەیەکی گەرم و پرۆفیشناڵ. * ناساندنی بەرهەمەکان و شیکردنەوەی تایبەتمەندی و سوودەکانیان بە شێوەیەکی ڕوون و قایلکەر. * دروستکردنی پەیوەندییەکی باش و درێژخایەن لەگەڵ کڕیاران. * هاوکاری کردن لەگەڵ ئەندامانی تیم و پاراستنی ڕوحی کارکردنی هاوبەش. * پابەندبوون بە کات، یاساکان و ستانداردەکانی کۆمپانیا. 📌 مەرج و پێویستییەکان * توانای تەواو لە ئاخاوتن و تێگەیشتن بە زمانی عەرەبی، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارە جۆراوجۆرەکان. * کەمەکەی دوو ساڵ ئەزموون لە بوارەی فرۆشتن. * ئامادەیی بۆ فێربوونی بەردەوام و گەشەی پیشەیی. * تەمەن لە نێوان ٢٥ تا ٣٥ ساڵ. * هەردوو ڕەگەز دەتوانن داوا پێشکەش بکەن. 📌 چی لە کۆمپانیاکەمان بەدەست دەهێنیت؟ * مووچەی شیاو بەرامبەر شارەزای و ئەزموونتان. * ژینگەیەکی کاری ئارام، هاوکار و پڕ لە ڕێز. * دابینکردنی هەموو ئامراز و کەرەستە پێویستەکانی کار، وەک مۆبایل و کۆمپیتەر. * فێرکارییەکی تەواو لە سەرەتای دەستبەکاربوون، هەروەها هەلی بەشداری لە خول و بەرنامەکانی پەرەپێدانی پیشەیی لە کاتی پێویستدا. * هەلی گەشە و پەرەسەندنی پیشەیی لە ناو کۆمپانیا. 📥 شێوازی پێشکەشکردن پێشکەشکردنی CV پێویست نییە. تەنها ئەم فۆڕمی هەڵسەنگاندنەی خوارەوە پڕ بکەنەوە. ئەگەر کاندیدی گونجاو بن، بەدڵنیایەوە تیمی HR پەیوەندیتان پێوە دەکات. https://forms.gle/EVYABT9jGjVenH9p9 #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.
MQ Brand·Sulaymaniyah
Intelligent Nexusnet·Sulaymaniyah
Company not specified·Sulaymaniyah
Sulaymaniyah
Neuron Medical·Sulaymaniyah
Neuron Medical·Sulaymaniyah