Academic Staff
NUST University·Nasiriyah
The Ministry of Higher Education and Scientific Research is seeking academic staff for various positions at Salahaddin University. Requires a PhD, academic experience, and proficiency in English.
وەزارەتى خوێندنى باڵا نۆزدە پۆست لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕادەگەێنێت وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا نۆزدە پۆست لە (زانکۆى سەڵاحەدین) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت. پۆستەکان: ١) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی ٢) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ۳) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان ٤) ڕاگرى کۆلێژى زانست ٥) ڕاگری کۆلیژی ئەندازیاری ٦) ڕاگری کۆلیژی زمان ۷) ڕاگری کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان ٨) ڕاگری کۆلیژی بەڕێوەبردن و ئابوری ٩) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە ١٠) ڕاگری کۆلێژی یاسا ١١) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکان ١٢) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ١٣) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان ١٤) ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان ١٥) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە ١٦) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مەخمور ١٧) ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان ١٨) ڕاگری کۆلێژی ڤێتەرنەری ١٩) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە مەرجەکان: - هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت. - نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت. - خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت. - ڕاگری کۆلێژی ڤێتەرنەری پێویستە بەکالۆریۆسی لە ڤێتەرنەری هەبێت. تێبینیەکان: - ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت. - زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت. - دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v)و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٦/٢٣) ڕۆژى (چوار شەممە) دەبێت. - پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت. - هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات. https://forms.gle/Bwzk82C3xNGxVytA6 #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.
Total posted
8
Hiring since
2021-12
Hiring in Erbil, Sulaymaniyah
All jobs from Ministry of Higher Education and Scientific Research →NUST University·Nasiriyah
Ministry of Higher Education and Scientific Research·Erbil
Ms. Show Interactive Education·Baghdad
Ministry of Higher Education and Scientific Research·Sulaymaniyah
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Ministry of Higher Education and Scientific Research·Erbil