Service Staff (Electricity and Water)
Municipality of Sulaymaniyah·Sulaymaniyah
Sulaymaniyah
A public electricity department in Ranya needs 22 electricians for daily work, aged between 20-40, residing in Ranya, with a high school diploma or equivalent, and willing to work in shifts, with monthly salary roughly 375,000 IQD.
بەرێوەبەرایەتییەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت تۆڕی هەواڵی ژیان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین کۆمەڵیک هەلی کار دەڕەخسێندرێت و فۆرم لە ڕێگەی ئۆنلاین پڕ دەکرێتەوە. لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین رایگەیاندووە، "ئاگاداری هاووڵاتییانی ناو شاری ڕانیە دەکەینەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین، پێویستی بە ٢٢ ژمێرکار (عەداد)ی کارەبا هەیە بۆ بەشی فرۆشتنی وزەی کارەبای ڕانیە، بۆ کارکردن بە شێوەی ڕۆژانە.'' بەو مەرج و ڕێنوێنییانەی لە فۆرمەکەدا ڕوون کراوەتەوە، هەر کەسێک ئارەزووی کارکردنی هەیە، لە ئەمڕۆوە تاوەکوو چوار ڕۆژی داهاتوو، دەتوانن فۆرم پڕ بکەنەوە. مەرج و زانیارییەکانی تایبەت بەوانەی ئەم فۆرمە ئۆنلاینە پڕ دەکەنەوە بەم شێوەیەیە: ١- پێویستە تەمەنی لە نێوان (٢٠) ساڵ بۆ (٤٠) ساڵ بێت. ٢- دانیشتووی ناو شاری ڕانیە (سەنتەری قەزای ڕانیە )بێت. ٣- لانی کەم هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بێت. ٤- ئەو کەسەی وەربگیرێت بۆ ئەم کارە پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەیی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی کە کۆی مووچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت، یاخود دەبێت دوو فەرمانبەر بکاتە کەفیل بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە. ٥- یەکێک لە مەرجەکانی تری وەرگرتن ئەوەیە کە ڕازی بێت تا ساڵێک واز لە کارەکە نەھێنێ. ٦- کەسی وەرگیراو پێویستە پێشینەی خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرابێت. ٧- ئەم کارە بۆ حکوومەت دەکرێت و بە شێوەی ڕۆژانەیە و کرێی هەر ڕۆژێک بەپێی ڕێنوێنییە بەرکارەکان، ئێستا (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینارە کە لای زۆرەکەی بڕی (٣٧٥،٠٠٠) دینار دەبێت لە مانگێکدا بە مەرجێک لە (١٥) ڕۆژ کەمتر کاری نەکردبێت لە مانگێکدا و هاتوچۆ لەسەر خۆیان دەبێت. بەڕێوبەرایەتیی لای سەرەوە هیچ ئۆتۆمبێل یان ئامرازێکی گواستنەوە دابین ناکات بۆیان. ٨- ئەو کارمەندانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم کارە سەرەتا ڕاهێنانیان پێ دەکرێت. ٩- کارمەندانی وەرگیراو پێویستە لانی کەم پارەی (٪٨٠)ی ئەو پسوولانەی پێیان دەدرێت کۆ بکەنەوە لە ماوەی بۆیان دیاری کراوە و خۆیان بەرپرس دەبن لێی تا تەسلیمی دەکەن بە بەڕێوبەرایەتی و بۆ ئەو هاوبەشانەی پارەکەیان وەرنەگیراوە پێویستە ڕاپۆرت پێشکەش بکەن بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکەی. ١٠- نابێت لە کاتی بەیانیاندا هیچ کارێک بکات. تێبینی / ماوەی وەرگرتنی ئەم فۆرمە ئۆنلاینە چوار ڕۆژ دەبێت، لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنییەوە لە پەیجی فەرمیی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین لە فەیسبووک. #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.
Municipality of Sulaymaniyah·Sulaymaniyah
Sulaymaniyah
Sulaymaniyah
Engineering Pega Academy·Sulaymaniyah