Al-Intaj Al-Mumtaz · أربيل
18 تشرين الأول 2026
A petrochemical manufacturing company is hiring for three roles: Operations Manager, Loading and Unloading Team Leader, and HR Manager. The location is Erbil, and candidates must have at least 5 years of relevant experience.
📢 ڕاگەیاندنی دامەزراندن کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نایابی کەرەستە پەتڕۆکیمیاوییەکان – الإنتاج الممتاز کۆمپانیاکەمان بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانی خوارەوە، بەدوای کەسانی شارەزا و خاوەن لێهاتووی دەگەڕێت. داواکراوە کاندیدەکان لانیکەم ٥ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری پەیوەندیدار بە پۆستی داواکراویان هەبێت. ١. بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکان (Operations Manager) • ئەزموونی تەواو لە بەڕێوەبردنی کارەکانی ئۆپەراسیۆنی کەرەستە کیمیایی و پەتڕۆکیمیاوییەکان، بە تایبەتی بارکردن، دابەزاندن، گواستنەوە و هەڵگرتنی کەرەستەکان. • زانیاری تەکنیکی لەسەر تایبەتمەندی، ستاندارد و پێوەرەکانی کەرەستە پەتڕۆکیمیاوییەکان، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیان، پشکنین و کۆنترۆڵی کوالیتی. • ئەزموونی پێشکەوتوو لە بواری تەندروستی، سەلامەتی و ژینگە (HSE)، بەڕێوەبردنی مەترسییەکان و ڕێگریکردن لە دەرچوونی ماددە، ڕژان و ڕووداوەکان. • توانای بەڕێوەبردنی تیمەکانی ئۆپەراسیۆن، چاودێریکردنی سەرپەرشتیارانی تیمەکان، دابەشکردنی ئەرک و هەڵسەنگاندنی بەرهەمهێنان و ئەدای کار. • ئەزموون لە پلاندانان بۆ کارەکانی ڕۆژانە، بەڕێوەبردنی کۆگا، تانک و کەرەستەکان و باشترکردنی کارایی ئۆپەراسیۆن. • توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنی، شیکردنەوەی کێشەکان و هاوئاهەنگی لەگەڵ بەشە جیاوازەکانی کۆمپانیا. ٢. سەرپەرشتیاری تیمی بارکردن و دابەزاندن (Loading & Unloading Team Leader) • لانیکەم ٥ ساڵ ئەزموونی کاری لە بارکردن و دابەزاندنی کەرەستە کیمیایی و پەتڕۆکیمیاوییەکان. • زانیاری لەسەر جۆر، تایبەتمەندی، مەترسی و شێوازی مامەڵەکردنی سەلامەت لەگەڵ کەرەستەکان. • زانیاری لە ڕێکارەکانی تەندروستی، سەلامەتی و ژینگە (HSE) و ئامێر و کەرەستەکانی بارکردن و دابەزاندن. • توانای دابەشکردنی ئەرک بەسەر ئەندامانی تیم و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی کارەکان بەپێی ڕێنمایی و ڕێکارە پەسەندکراوەکان. ٣. بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان (HR Manager) • لانیکەم ٥ ساڵ ئەزموونی کاری لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان، دامەزراندنی کارمەند و ڕاکێشانی کەسانی لێهاتوو. • ئەزموون لە بەڕێوەبردنی گرێبەستەکان، کاروباری کارمەندان، ئامادەبوون، مۆڵەت و هەڵسەنگاندنی ئەدای کار. • توانای ئامادەکردن و پەرەپێدانی سیاسەت و ڕێکارە ئیدارییەکان، پێکهاتەی ڕێکخستنی کۆمپانیا و وەسفی پۆستەکان. مەرجە سەرەکییەکان بۆ هەموو پۆستەکان • زمانی کوردی زمانی دایکی بێت. • توانای باش و پێشکەوتوو لە قسەکردن و نووسین بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی. • خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بێت. 📍 شوێنی کار: [هەولێر] 📩 شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری: تکایە CV ـی خۆتان بنێرن و ناوی ئەو پۆستەی کە داوای دەکەن لەگەڵی بنووسن، بۆ ئەم زانیارییەی پەیوەندییەوە: [07779299777/ واتسئەپ] تێبینی: تەنها ئەو کەسانەی مەرجەکانی سەرەوەیان هەیە، داوایان لێدەکرێت CV ـی خۆیان پێشکەش بکەن. #All_Kurdistan_Jobs
معروض كما نشرته قناة المصدر. نحن نترجمه وننظّمه أعلاه.
المهارات التقنية
المهارات الشخصية
هذا الإعلان مجمّع من مصادر عامة (allkurdistanjobs). لسنا جهة التوظيف — قدّم مباشرة لدى الشركة، ولا تدفع لأي أحد رسوماً للحصول على وظيفة.