Jun 18, 2026
Mar 18, 2023
Promoter role for students to promote the application in various cities. Requires student status, Kurdish or Arabic language skills, and sending CV to the email.
ناونیشانی کار: پرۆمۆتەری خوێندکار کۆمپانیا: لەزوو (هەولێر - سلێمانی - دهۆک - کەرکوک) دەربارەی ڕۆڵەکە: ئایا تۆ خوێندکارێکیت بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێیت بۆ دەستپێکردنی کار لەگەڵ بەدەستهێنانی هەندێک پارەی زیادە ؟ لەگەڵ لەزوو چیتر پێویست بە گەڕان ناکات! ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە دەرفەتێکی نایابو پێشکەش بە خوێندکاران بکەین لە هەموو شارەکان بۆ ئەوەی ببنە پرۆمۆتەر و بەشداری تیمەکەمان بکەن. تۆ وەک پرۆمۆتەرێک دەبیتە ڕووخساری لەزوو، بەرپرسیار دەبیت لە ڕاکێشان و ڕاگرتنی کڕیاری نوێ بۆ ئەپلیکەیشنەکەمان. پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە زانکۆییەکان، یانەکان، و گروپەکانی خوێندکاران دروست دەکەیت بۆ زیادکردنی بەکارهێنەران.هەروەها دەرفەتت دەبێت بۆ هاوبەشکردنی داشکاندن و ئۆفەرەکانی تری لەزوو بۆ ڕاکێشانی بەکارهێنەری نوێ. ئەمە تەنها پەیوەندی بە بەرەوپێشبردنی لەزوەوە نییە - ئێمە گرنگی بە تێڕوانین و فیدباکەکانی خوێندکاران دەدەین بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر و کارایی ئەپەکە. ئێمە بەدوای کاندیدێکدا دەگەڕێین کە: لە ئێستادا قوتابی کۆلێژ یان زانکۆ بێت. توانای بەهێزی هەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی تردا. توانای کارکردنی هەبێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و رێکخستنی ئەرکەکان بەپێی گرنگترینیان. شارەزایی لە زمانی کوردی یان عەرەبیدا هەبێت. کاندیدە ئارەزومەندەکان دەتوانن سیڤی خۆیان بنێرن بۆ [email protected] لەگەڵ نوسینی ( پرۆمۆتەر) لە بەشی سەبجێکت، ئەم دەرفەتە لەدەست مەدەن لەگەڵ لەزوو! #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.
Jun 18, 2026
Jun 18, 2026
Jun 18, 2026