Baghdad
Aug 20, 2025
Looking for a freelance rental agent who can collect payments from clients and manage rental agreements, with experience preferred.
نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى، نابێت پارەى فۆرم لە کارخوازان وەربگرن دواى ئاگادارکردنەوەمان لە وەرگرتنى پارە لەو کەسانەى بەدواى کاردا دەگەڕێن لەلایەن نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى، بە هەموولایەک ڕادەگەیەنین، بەپێی ماددە (شەش/1) لە ڕێنمایی مۆڵەتپێدانى نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى لە کەرتى تایبەت ژمارە (1)ى ساڵى (2018)، "نووسینگەى بەکارخستن بۆى هەیە تەنها بۆ یەک جار بڕێک پارە لە کرێکار وەربگرێت بە مەرجێک لە ڕێژەى (%25) لە کرێی یەک مانگى کرێکار تێپەڕ نەکات، بەرامبەر دۆزینەوەى هەلى کار بۆی". واتە نووسینگەی بەکارخستن تەنها (یەک) جار پارە لە کرێکار وەردەگرێت، ئەمەش دواى ئەوەى هەلى کارى بۆ دەدۆزێتەوە و دایدەمەزرێنێ، بەو مەرجەى ئەو بڕە پارەیە بە ڕێژەیەک بێت کە لە (%25)ی کرێی مانگێکى زیاتر نەبێت. بۆیە لە کاتى وەرگرتنى پارەى پێشەکى بەناوى پڕکردنەوەى فۆرم یان هەر بیانوویەکى تر پێچەوانەى ڕێنماییەکانە، لە کاتى بوونى هەر حالەتێکى لەم جۆرە، داوا لە هەموو لایەک دەکەین دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگەى هێڵەکانى هۆشیاری کرێکاران. هاوکات ئەو نووسنگانە ئاگادار دەکەینەوە، هەر بڕە پارەیەکیان لە کارخوازان وەرگرتبێ یان وەربگرن، بە تووندترین شێوە ڕێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و پێویستە پابەندى یاسا و ڕێنماییەکان. جێی باسە، پاڵپشت بە ڕێنمایی ئاماژەپێکراو لە سەرەوە، چەندین نووسینگەى ناحکوومى تایبەت بە دۆزینەى هەلى کار لە کوردستان هەیە و ناوەکانیان لە پۆرتاڵی کار (kar.molsa.gov.krd)تۆمار کراوە، کە خاوەنى مۆڵەتى فەرمیی وەزارەتى کار/ بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتین، جگە لەم نووسینگانە هیچ شوێن و پەیج و...هتد کە مۆڵەتى فەرمییان نییە، باوەڕپێکراو نین. هێڵى هۆشیارى کرێکاران: (07721225500 , 07511225500 , 5500) پەیوەندى، واتسەپ، ڤایبەر ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Benefits
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.