Hatem Group · Erbil · Kurdistan
Oct 25, 2023
Hatem Company in Erbil seeks an accountant with diploma, preferably with accounting experience. Send CV via WhatsApp.
پێگەی کار : نوێنەری فرۆشتن شوين: سلیمانی، دهوک كوتا بةروار 30-10-2023 دەربارەی کار: دەبێت یارمەتی سەرپەرشتیاری فرۆشتنی ناوچەکە بدەات لە کارەکانی ڕۆژانە، فرۆشتن، ڕاگرتنی ڕێژە و ژمارەی کاڵاکان، سەردانی کردنی بریکارەکان و شیکاری بازاڕ لەکاتێکدا ڕاپۆرت دەدرێتەوە ئیدارە. بەشی ڕاپۆرتکردن: بازرگانی لیستی بەرپرسیارەتیەکان: • بەردەوام گەڕان و ناسینەوەی کڕیاری نوێ بۆ هێنانیان بۆ لیستی کڕیاری کۆن • پەیڕەو کردنی ڕێڕەوی فرۆشتنی دیاریکراو، کۆکردنەوەی داتا و ڕاپۆرت بۆ سەرپەرشتیارانی فرۆشتن. • یارمەتیدانی سەرپەرشتیاری فرۆشتنی کۆ لە فرۆشتنی ڕۆژانە، تەرخانکردنی پشکی کاڵا، و سەردانی کردنی کڕیار • کارکردن بۆ پەرەپێدانی وێنەی جوانی کۆمپانیا و براندەکانی لە سەرانسەری وڵاتدا • ئەنجامدان و پشکنینی کاری ڕۆژانە و قەرزی بازار و بەدواداچوون لەگەڵ بریکار و خاوەن دوکانەکان • کۆکردنەوەی نرخەکان و زانیاری پێویست لە بازاڕ و کۆمپانیا ڕکابەرەکانەوە بۆمەبەستی دووبارە بەشکردن لە ناوخۆدا • ئاشنابوونی تەواو بە ڕەوتی بازاڕ و بەرهەم و نرخەکان لەلایەن ڕکابەرەکانەوە • سەردانی کردنی فرۆشیاری کۆو و بریکارەکان و خاوەن دوکانەکان بۆ کۆکردنەوەی داواکارییەکانیان و پێداویستیەکانی کۆگاکانیان • مامەڵەکردن لەگەڵ پرسیار و سکاڵاکان لەگەڵ بریکارەکان، کۆفرۆشان و فرۆشیارانی تاک و ڕاپۆرتدان بە سەرپەرشتیاری فرۆشتنی جوملە • دانوستان لەسەر نرخ و مەرجەکانی فرۆشتن لەگەڵ بریکارەکان و جوملە فرۆشەکان و فرۆشیارانی تاک • پێویستە پەیوەندیکەرێکی باش بیت و بەلایەنی کەم هەفتەی جارێک سەردانی گشت کڕیارەکان بکات • دەبێت خولیای فێربوونی هەبێت و بەدوای ڕێگاکانی گەشەپێدان و باشتربوونی کەسیدا بگەڕێت • پێویستە هەردەم تارگێت (واتە ئامانجی دیاریکراو) قبوڵ بکات و کار بکات بۆ بەدەست هێنانی باشترین ئەنجام • دەبێت وەک تیمێک کار بکات بە ڕۆڵی تیمی لەکاتی بەشداری بکات لە کۆبوونەوەکانی دەستەی کارگێڕی و پەیوەندیکردن لەگەڵ بنکەی سەرەکی • دەبێت قبوڵی گشت گۆڕانکاری بکات لە سەر کار کە لە بواری ڕۆڵ و ناونیشان و لیستی ئەرکەکاندا بێت کە بە مەبەستی بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیا دەبن. کاندید دەبێت ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەی هەبێت: • ئەزموونی زیاتر لە 1 ساڵ لە فرۆشتنی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵدا هەبێت • پێویستە پەیوەندی باشی لەگەڵ کڕیارەکانی بواری کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵدا هەبێت کە ئێستا رۆلی سەڤەکیان هەیە لەسەر ئاستی وڵات • متمانەپێکراو و ئەرکدار بێت، لە هەمان کاتدا ئامادەیی تیا بێت بۆ ئەوەی گەشت بکات لە سەرتاسەری وڵات • دەبێت ماندوونەناس و تەواوکەری ئەرکە دیاریکراوەکان بێت لە وادەی دیاریکراودا. دەبیت کاندید ئەم مەرجانەی تیدا بیت : کەمترین بڕوانامە: بڕوانامە دبلۆم یان زیاتر دەبێت زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت و ئینگلیزیش بزانێت ئەوە زۆر باشترە تێبینی: تکایە وشەی “نوێنەری فرۆشتن-ناوی شارەکە ” بنیریت بۆ ئەم ئیمێلەی خواراوە. وە ئەو سیڤیانەی کە بەبێ بابەت و دوای وادەی دیاریکراو نيردراون، لەبەرچاو ناگیرێن. [email protected] #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.