Full-time
Aug 25, 2026
A renovated hospital in Iraq is seeking an experienced Hospital Manager. The role includes managing daily operations, staff, departments, compliance, and coordination with government entities.
📢 هەلی کار | بەڕێوەبەری نەخۆشخانە 🏥 Hospital Manager 📍 شوێن: عێراق 💼 جۆری کار: Full-Time 🏥 بوار: Healthcare / Hospital Management 🔹 دەربارەی پۆستەکە نەخۆشخانەیەکی تازەکراوە لە عێراق بەدوای بەڕێوەبەرێکی نەخۆشخانەی خاوەن ئەزموون و پیشەیی دەگەڕێت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم کارە ڕۆژانە و کارگێڕییەکانی نەخۆشخانە. کاندیدی سەرکەوتوو بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی کارمەندان، هەماهەنگی بەشەکان، چارەسەرکردنی گرفتەکان، پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان دەگرێتە ئەستۆ. 💼 بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان بەڕێوەبردنی کارە ڕۆژانەکانی نەخۆشخانە. ڕابەرایەتیکردن و سەرپەرشتیکردنی کارمەندان و بەشەکان. دڵنیابوونەوە لە هەماهەنگیی باش لە نێوان بەشەکان. چاودێریکردنی ئاستی کارکردن و پەرەپێدانی پرۆسەکان. چارەسەرکردنی کێشە کارگێڕییەکان بە خێرایی و کاریگەری. دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی چاودێری تەندروستی لە عێراق. هەماهەنگی لەگەڵ دابینکەران، بەڵێندەران و پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری. هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان و لایەنە ڕێکخەرەکان. چاودێریکردنی پێداویستی، ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانە. پاڵپشتی پشکنین، Audit و پرۆسەکانی مۆڵەتپێدان. پاراستنی ئاستی بەرزی Quality, Efficiency & Compliance. ئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ ئیدارەی باڵا. 🎓 مەرجەکان بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە Healthcare Administration, Hospital Management, Business Administration یان بواری پەیوەندیدار. ئەزموونی سەلمێنراو لە Hospital Management / Healthcare Administration. تێگەیشتنی باش لە کارگێڕی نەخۆشخانە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان. شارەزایی بە Healthcare Regulations & Hospital Requirements in Iraq. ئەزموونی کارکردن لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییە حکومییەکان پەسەندکراوە. توانای بەهێزی ڕابەرایەتی و بەڕێوەبردنی تیم. توانای باش لە چارەسەرکردنی کێشە و بڕیاردان. پیشەییبوون، دەستپاکی و لێپرسراوێتی. توانای زۆر باشی پەیوەندیکردن و هەماهەنگی. توانای بەڕێوەبردنی کات و چەندین بەرپرسیارێتی. توانای کارکردن لە ژێر پەستان. توانای دانوستاندن و کارکردنی سەربەخۆ. شارەزایی باش لە کۆمپیوتەر و کارگێڕی. ⭐️ کاندیدی گونجاو کاندیدی گونجاو دەبێت ڕابەرێکی پیشەیی، دەستپێشخەر و بەرپرسیار بێت کە بتوانێت بە تەواوی کارگێڕییەکانی نەخۆشخانە بەڕێوە ببات، تیمەکان ڕابەرایەتی بکات، کێشەکان چارەسەر بکات و دڵنیابێتەوە لە پابەندبوون بە پێوەرەکانی چاودێری تەندروستی. 📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن تکایە CV + Relevant Experience بنێرە بۆ: 📧 [email protected] Subject: Hospital Manager Application
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (fjkurdistan10). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.