Kalon General Contracting Company · Sulaymaniyah
Oct 6, 2026
The company is looking for a dynamic, reliable, and organized employee for the service and reception position. The job includes daily office cleaning, preparing hot and cold drinks, and welcoming guests professionally.
📢 هەلی کاری نوێ لە کۆمپانیای کاڵۆن بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی 🔹 پۆست: کارمەندی خزمەتگوزاری و پێشوازی 🔹 ڕەگەز: تەنها مێ 📍 شوێنی کار: سلێمانی – ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیا کۆمپانیای کاڵۆن بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی بەدوای کارمەندێکی چالاک، متمانەپێکراو و ڕێکخراو دەگەڕێت بۆ پۆستی کارمەندی خزمەتگوزاری و پێشوازی. 🔸 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: • پاککردنەوەی ڕۆژانەی سەرجەم ئۆفیس و بەشەکانی کۆمپانیا. • ئامادەکردنی جۆرەها خواردنەوەی گەرم و سارد بۆ کارمەندان و میوانان. • پێشوازیکردنی پیشەییانە لە میوان و سەردانکەرانی کۆمپانیا. • پابەندبوون بە ڕێکپۆشی و گرنگیدان بە پاکوخاوێنی کەسی. 🔸 مەرج و لێهاتووییەکان: • دانیشتوی شاری سلێمانی بێت. • هەبوونی ئەزموونی پێشوو لە بواری خزمەتگوزاری و پێشوازی. • شارەزایی لە ئامادەکردنی جۆرەها خواردنەوەی گەرم و سارد. • خاوەن هەڵسوکەوت و ئاخاوتنی پیشەییانە بێت. • پابەندی تەواوی بە کاتژمێرەکانی کارکردن هەبێت و لە کاتی پێویستدا توانای مانەوەی هەبێت دوای کۆتایی دەوامی فەرمی. • تەمەن لە نێوان ٢٠–٣٠ ساڵ بێت. 🕘 کاتی دەوام: ٩ی بەیانی تا ٤ی پاش نیوەڕۆ 💰 مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت. 📩 شێوازی داواکاری: هەرکەسێک ئارەزوومەندی ئەم هەلی کارەیە، تکایە CV ـەکەی بنێرێت بۆ واتسئاپ: 📱 07701511772 #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.