This job posting is no longer active.
The application deadline has passed. It is kept here as a record of the role and its advertised pay. Current openings are listed below.
Oct 11, 2026
Seeking an experienced laboratory technician to support laboratory operations at a crude oil treatment facility. Practical experience in petroleum laboratory tests is an advantage.
📢 هەلی کار – تەکنیککاری تاقیکگە (Laboratory Technician) 💰 مووچە: ١,٥٠٠$ – ٢,٠٠٠$ لە مانگێکدا 🏭 بوار: نەوت و گاز – دامەزراوەی چارەسەرکردنی نەوتی خاو 👨 رەگەز: تەنها بۆ کاندیدی نێر 📍 شوێن: دامەزراوەی چارەسەرکردنی نەوتی خاو ئێمە گەڕان دەکەین بۆ دامەزراندنی تەکنیککاری تاقیکگەی بەئەزموون و شیاو بۆ پەیوەندیکردن بە تیمەکەمان و پشتگیریکردنی کارەکانی تاقیکگە لە دامەزراوەی چارەسەرکردنی نەوتی خاو. 📋 مەرج و بڕوانامە پێویستەکان: بڕوانامە: هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆمپیوتەر/کیمیا، ئەندازیاری کیمیا، ئەندازیاری نەوت، یاخود هەر بوارێکی پەیوەندیدار. ئەزموون: لانیکەم ٢ ساڵ ئەزموونی کاری پەیوەندیدار لە تاقیکگەدا (پێشبژێر دەکرێت لە بوار و پیشەسازی نەوت و گازدا بێت). ئەزموونی پراکتیکی لەم بوارانەدا: تاقیکردنەوەی API Gravity/Density (چڕی و کێشی جۆری) تاقیکردنەوەی BS&W (ئاو و نیشتووەکان لە نەوتدا) تاقیکردنەوەی Bottle Testing هەڵسەنگاندن و باشترکردنی مەوادی هەڵوەشێنەری ئیمۆلسیۆن (Demulsifier) نموونەوەرگرتنی نەوتی خاو و ئامادەکردنی نموونەکان (Sampling & Sample Preparation) شارەزایی زیادە: زانین و شارەزایی لە تاقیکردنەوەکانی تری تاقیکگەی نەوت وەک: (ڕێژەی خوێ Salt Content، خەستی Viscosity، خاڵی داگیرسان Flash Point، خاڵی ڕەقبوون Pour Point، و جێگیری ئیمۆلسیۆن Emulsion Stability) بە خاڵی بەهێز (ئیمتیاز) ئەژمار دەکرێت. لێهاتوویی: گرنگیدانی بەرز بە وردەکارییەکان، ئاگاداربوون لە ڕێنماییەکانی سەلامەتی تاقیکگە، و لێهاتوویی لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ورد. 📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن: کاندیدانی شیاو و ئارەزوومەند دەتوانن سیڤی (CV) نوێکراوەی خۆیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە: 📧 [email protected] 📅 دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: ١٤ی تشرینی اول (ئۆکتۆبەر)ی ٢٠٢٦ 💼 FJK – Find Job in Kurdistan بەستنەوەی کاندیدە شیاوەکان بە هەلەکانی کار لە سەرانسەری کوردستان و عێراقدا. #FJK #FindJobInKurdistan #OilAndGasJobs #LaboratoryTechnician #KurdistanJobs #ErbilJobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (fjkurdistan10). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.