Sulaymaniyah · Full-time
Oct 15, 2026
A full-time Sales Data Analyst position in Sulaymaniyah. The role involves analyzing sales data, preparing reports and dashboards, and supporting business decisions.
هەلی کاری نوێ لە سلێمانی شیکەرەوەی داتاکانی فرۆشتن (Sales Data Analyst) کۆمپانیایەک لە شاری سلێمانی پێویستی بە شیکەرەوەیەکی داتاکانی فرۆشتن هەیە، بۆ بەشداریکردن لە تیمی بازرگانی و شیکردنەوەی داتا بۆ باشترکردنی ئەدای فرۆشتن و پشتیوانی لە بڕیارە بازرگانییەکان. شوێنی کار: سلێمانی جۆری کار: تەواوکات ڕەگەز: مێ ئاستی ئەزموون: ٢–٤ ساڵ بەش: فرۆشتن، بازرگانی و شیکاری داتا بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان - شیکردنەوەی ئەدای فرۆشتن و داتاکانی کڕیاران و بەرهەمەکان. - ئامادەکردن و پەرەپێدانی ڕاپۆرت و داشبۆردەکانی فرۆشتن و پێوەرەکانی ئەدا (KPI). - دەستنیشانکردنی دەرفەتەکانی گەشەکردن و کێشەکانی فرۆشتن. - بەشداری لە پێشبینی فرۆشتن، پلاندانانی داواکاری و دانانی ئامانج. - کۆکردنەوە، پاککردنەوە و شیکردنەوەی داتا لە سەرچاوە جیاوازەکان. - پێشکەشکردنی ئەنجام و پێشنیاری کرداری بە تیمی فرۆشتن و بەڕێوەبردن. مەرج و پێداویستییەکان - بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕی بازرگانی، شیکاری داتا، ئامار، ئابووری، دارایی، بیرکاری، زانستی کۆمپیوتەر یان بوارێکی پەیوەندیدار. - ئەزموونی ٢–٤ ساڵ لە شیکاری داتا، شیکاری فرۆشتن یان بوارێکی هاوشێوە. - شارەزایی پێشکەوتوو لە Microsoft Excel، Microsoft suite - ئەزموون لە Power BI، Tableau یان ئامرازەکانی شیکردنەوە و پیشاندانی داتا. - زانیاری لە SQL و بنکەدراوەکان. - توانای بەهێزی شیکاری، چارەسەرکردنی کێشە و پەیوەندیکردن. - وردبینی، ڕێکخستن و توانای گۆڕینی داتای ئاڵۆز بۆ زانیاری و پێشنیاری بازرگانیی بەسوود. خاڵی زیادە - ئەزموون لە کەرتی کاڵای خێرا بەکارهاتوو (FMCG)، فرۆشتنی تاکەکەسی یان دابەشکردن. - شارەزایی لە سیستەمەکانی ERP/CRM وەک SAP، Oracle یان Salesforce. - زانیاری لە شیکردنەوەی پێشبینی فرۆشتن، پشکی بازاڕ و ئەدای بەرهەمەکان. شێوازی ناردنی داواکاری ئەو کەسانەی مەرجەکانیان تێدایە، تکایە سیڤی (CV) ـی خۆیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: 📧 [email protected] بابەتی ئیمەیڵ (Subject): Sales Data Analyst #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.