Big Power · Sulaymaniyah · Full-time
Oct 25, 2026
The company seeks a Solar Engineer for on-site full-time work in Sulaymaniyah. The role involves installation, implementation, servicing, and repair of solar energy systems.
📢 هەلی کاری نوێ لە کۆمپانیای الطاقة الكبيرة | سلێمانی ☀️ پۆستی کار: ئەندازیاری سیستەمی وزەی خۆر (Solar Engineer) 🏢 کۆمپانیا: الطاقة الكبيرة – Big Power 🛠️ جۆری کار: مەیدانی (On-site) 🕒 کاتی دەوام: تەواو کات (Full-time) 👨 ڕەگەز: نێر 🔹 مەرج و داواکارییەکان: • دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری وزە یان بڕوانامەی پەیوەندیدار بێت. • لانیکەم زیاتر لە ساڵێک ئەزموونی کاری هەبێت لە دیزاین، جێبەجێکردن و چاکسازی سیستەمەکانی وزەی خۆر. • ئەزموونی کاری کارەبایی هەبێت. • خولی ڕاهێنان و فێرکاری لە بواری وزەی خۆر و سۆلاردا تەواو کردبێت. • توانای سەرپەرشتیکردنی ستاف و کارکردن بە شێوەی سەربەخۆ و لە ناو تیمدا هەبێت. • ئارەزووی بەردەوام بۆ فێربوون و پەرەپێدانی زانیاری لە بواری وزەی نوێبووەوە هەبێت. • شارەزایی باشی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی هەبێت. • شارەزایی باشی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر، بە تایبەتی AutoCAD، هەبێت. • خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت. 🔹 بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان: • دامەزراندن، جێبەجێکردن، سێرڤیس و چاکسازی سیستەمەکانی وزەی خۆر بۆ بینا نیشتەجێبوونی و بازرگانییەکان. • سەرپەرشتیکردنی تیمی مەیدانی و ستافی کار بۆ دامەزراندن و پەیوەستکردنی سیستەمەکان بە پێوەرە ئەندازیارییەکان. • پڕۆگرامکردن، ڕێکخستن و کارپێکردنی ئینڤێرتەر (Inverter) و باترییەکان. • پشکنین، دیاریکردن و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی پەنێڵەکان، ئینڤێرتەر، باتری و کێبڵەکان. • ئەنجامدانی پشکنینی خولی و سێرڤیس و چاکسازیی گشتی بۆ پڕۆژەکانی سۆلار. • ڕێکخستنی کاتی کارکردنی ستاف و چاودێریکردنی ئەرکەکانیان لە مەیداندا. • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تەکنیکی دەربارەی پێشکەوتنی کار و پێداویستییەکانی پڕۆژەکان. 📩 شێوازی پێشکەشکردن: تەنها ئەو کەسانەی ئەزموونی کاری پەیوەندیداریان هەیە، تکایە سیڤی (CV) ـەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: 📧 [email protected] 📝 بابەتی ئیمەیڵ (Subject): "Solar Engineer" ⚠️ تکایە لە بەشی Subject ـی ئیمەیڵەکەدا بە ڕوونی بنووسن: Solar Engineer ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 📢 #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.