Erbil · Full-time
Posted Nov 1, 2026
Design social media advertising posts and content, manage social media accounts, and plan content and posting schedules. Applicants need at least five years of graphic design experience and must submit a portfolio with their CV.
هەلی کار لە کۆمپانیایەکی ڕیکلام لە شاری هەولێر پێویستمان بە گرافیک دیزاینەرێکی زۆر شارەزا و پیشەیی (Professional Graphic Designer) هەیە کە لانیکەم 5 ساڵ ئەزموونی کاری هەبێت و ئەزموونی کاری هەبێت لە بواری سۆشیال میدیا و کارەکانی کۆمپانیای ڕیکلام بە گشتی. ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: دیزاینکردنی پۆست و ناوەڕۆکی ڕیکلامی بۆ سۆشیال میدیا. بەڕێوەبردن و بەدواداچوونی ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا. پلاندانان و ڕێکخستنی ناوەڕۆک و کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەکان. چاودێریکردنی کارلێک و پەیوەندییەکانی سۆشیال میدیا و بەدواداچوونی ئەنجامی چالاکییەکان. مەرجەکانی داواکراو: لانیکەم 5 ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری گرافیک دیزاین. ئاستی دیزاینکردنی زۆر بەرز و پیشەیی (Professional Level). شارەزایی تەواو لە بەرنامەکانی Photoshop و Illustrator. توانای بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و زانینی بنەماکانی مارکێتینگ و ڕیکلام. توانای کارکردن بە شێوەی تیمی و ڕێکخستنی کارەکان. خاوەنی بیرۆکەی داهێنەرانە و توانای جێبەجێکردنی پرۆژە بە کوالێتییەکی بەرز بێت. کاتی دەوام: لە 9ی بەیانی تا 5ی ئێوارە. زمان: توانای قسەکردن بە زمانی کوردی و عەرەبی. تەمەن: 24–35 ساڵ. ڕەگەز: نێر / مێ. پێویستە داواکار نموونەی کارەکانی (Portfolio) لەگەڵ سیڤی (CV) بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected]
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (fjkurdistan10). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.