Erbil
Nov 2, 2026
Manage Facebook, Instagram, and TikTok accounts; create promotional content and respond to customer inquiries. Arabic writing and speaking are required; English and Turkish are an advantage.
📢 هەلی کار | پسپۆڕی سۆشیال میدیا و دیجیتاڵ مارکێتینگ Social Media & Digital Marketing Specialist کۆمپانیایەک لە بواری هاوردەکردن و دابینکردنی کەرەستە و ئامێرەکانی بیناسازی، پێویستی بە کەسێکی داهێنەر و لێهاتوو هەیە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆک، پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران و پشتگیری فرۆشتن. 📍 شوێنی کار: هەولێر 👥 ڕەگەز: هەردوو ڕەگەز 📅 ڕۆژانی کار: شەممە تا پێنجشەممە 💰 مووچە: بەپێی تواناکان و ئەنجامی چاوپێکەوتن 🔹 ئەرکە سەرەکییەکان: • بەڕێوەبردنی هەژمارەکانی Facebook، Instagram و TikTok. • دروستکردنی دیزاین، پۆستەر، ڤیدیۆ و ڕیلز بۆ ناساندنی بەرهەمەکان. • وێنەگرتن و ڤیدیۆگرتنی بەرهەمەکان و ڕێکخستنی پلانی ناوەڕۆک. • وەڵامدانەوەی پەیام و پرسیارەکانی کڕیاران و پێشکەشکردنی نرخە پەسەندکراوەکان. • بەدواداچوونی کڕیارانی حەزدار و یارمەتیدان لە زیادکردنی فرۆشتن. • هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمی فرۆشتن و ڕاپۆرتکردنی ئەنجامی پۆست و ڕیکلامەکان. ☑ مەرجەکان: • شارەزایی لە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و دروستکردنی ناوەڕۆکی ڕیکلامی. • توانای بەکارهێنانی بەرنامەکانی Adobe، Canva و ئامرازەکانی AI. • شارەزایی لە دەستکاریکردنی وێنە و ڤیدیۆ. • توانای نووسین، گفتوگۆ، قایلکردن و مامەڵەی پیشەیی لەگەڵ کڕیاران. • ڕێکخراو، بەرپرسیار و پابەند بە کات بێت؛ توانای کارکردنی سەربەخۆ و ناو تیمی هەبێت. • ئەزموونی پێشووتر لە مارکێتینگ، فرۆشتن یان پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران خاڵێکی بەهێزە. 🌐 زمانەکان: • عەرەبی: ئاستی باش لە نووسین و گفتوگۆ مەرجی سەرەکییە. • ئینگلیزی و تورکی: خاڵی زیادەن. 📩 شێوازی پێشکەشکردن: سیڤییەکەت بنێرە بۆ: [email protected] 📝 بابەتی ئیمەیڵ: Application – Social Media & Digital Marketing Specialist – Full Name 📎 ئەگەر نموونەی کارەکانی پێشووت هەیە، تکایە لەگەڵ سیڤییەکەت بنێرە. 📌 تەنها داواکارە گونجاوەکان بانگهێشتی چاوپێکەوتن دەکرێن.
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (fjkurdistan10). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.