SuliKim · Sulaymaniyah · Full-time
Posted Nov 19, 2026
The factory needs an experienced manager to oversee daily operations, departments, production schedules, resources, employees, and performance indicators. A bachelor's degree in business administration, engineering, or a related field and previous factory, operations, or supervisory experience are required.
🔴 FJK | هەلی کاری نوێ – تەکیە 🏢 کۆمپانیا: SuliKim – Dijla Factory 📌 ناونیشانی کار: بەڕێوەبەری کارگێڕیی کارگە (Factory Administration Manager) 📍 شوێنی کار: تەکیە 👥 ڕەگەز: نێر یان مێ 🕘 جۆری کار: تەواوکات – شەممە تا پێنجشەممە 📋 پوختەی کار کارگەی دیجلە پێویستی بە بەڕێوەبەرێکی بەئەزموون و لێهاتوو هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی کارگە، سەرپەرشتیکردنی بەشەکان و دڵنیابوونەوە لە کارایی، کوالێتی و ڕێکوپێکیی کار. 💼 ئەرکە سەرەکییەکان بەڕێوەبردنی گشتیی کاروباری ڕۆژانەی کارگە. سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی بەڕێوەبەرانی بەشەکان. چاودێریکردنی خشتەکانی بەرهەمهێنان و سەرچاوەکان. بەڕێوەبردنی کارمەندان، دەوام و ڕێکوپێکیی شوێنی کار. پلاندانان و چاودێریکردنی پێوەرەکانی ئەدا (KPIs). ئامادەکردنی ڕاپۆرت و باشترکردنی ئەدای کار. چارەسەرکردنی کێشەکان و بڕیاردان لە کاتی گونجاودا. ✅ مەرجەکانی داواکراو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕی، ئەندازیاری یان بوارێکی پەیوەندیدار. ئەزموونی پێشووی لە بەڕێوەبردنی کارگە، Operations یان پۆستی سەرپەرشتیاریدا. شارەزایی باش لە زمانی کوردی و عەرەبی. زانینی زمانی ئینگلیزی پێشینەیە. توانای سەرکردایەتی، پلاندانان و چارەسەرکردنی کێشەکان. 💰 مووچە بەپێی بڕوانامە، ئەزموون و ئەنجامی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت. 📩 شێوازی پێشکەشکردن تکایە CV ـی خۆتان بە فۆرماتی PDF بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن: 📧 [email protected] 🔴 FJK – Find Job in Kurdistan Your Trusted Career Platform Since 2014. #FJK #SuliKim #DijlaFactory #FactoryManager #Takya #KurdistanJobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (fjkurdistan10). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.