UNDP · Erbil
Training courses for various vocational skills as electrical wiring, computer graphics, women's hair cutting and coloring, and solar panel installation. Candidates aged 18-30, unemployed, with motivation and readiness to work during the training, can apply via the provided form.
خولى پیشەیی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێتەوە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى (UNDP) و بەڕێوەبەرایەتییەکانى راهێنانى پیشەیی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان چەندین خولى پیشەیی دەکاتەوە. ئێستا بەڕێوەبەرایەتى راهێنانى پیشەیی هەولێر، فۆرمى ئەلیکترۆنى کارا کردووە بۆ ئەو ئارەزوومەندانەى دەیانەوێ لەم بوارانەى خوارەوە لە خولی پیشەییدا بەشدار بن: - کارەباى ماڵان (چۆنیەتى دامەزراندن و بەستنى کارەباى ماڵان). - کۆمپیوتەر (گرافیک دیزاین و سۆشیال میدیا). - دوورمان بۆ ئافرەتان (بڕین و دوورینى جلوبەرگى ئافرەتان). - وزەى خۆر ( چۆنیەتى دامەزراندن و بەستنى پانێل و دابەشکردنى کارەباى وزەى خۆر). خولەکان بۆ ماوەى (30) رۆژى کردارییە، رۆژانە لە کاتژمێر (9:00)ى بەیانى تا (1:00)ى پاش نیوەڕۆ. لە کۆتایی خولەکاندا بڕوانامەى فەرمى بە بەشداربووان دەبەخشرێ لەگەڵ بڕێک پارە بۆ هاتوچۆى بەشداربووەکان کە لەلایەن رێکخراوى (UNDP) تەرخان دەکرێت. مەرجەکانى بەشداربوو بریتین لە: یەکەم: تەمەنى لە نێوان 18 - 30 ساڵ بێت. دووەم: بێکار بێت. سێیەم: خولیای دامەزراندنى کارى خۆى هەبێت و بیەوێت پەرە بە تواناکانى بدات پاش خولەکان و لە بوارەکەدا کار بکات. بۆ ناو تۆمارکردن، دەتوانن لەم لینکەى خوارەوە فۆرمى بەشداربوون پڕ بکەنەوە: https://docs.google.com/forms/d/1Vy9Xn3EYd8EcvfdO7UxejcnZW34v5vyuFpOZ3StKtdg/viewform?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTAAAR3Mx0pZZSNFSUNQKO3jliXSfCYsyeQDqJmANd4eShJUsLqiHE4lCHbD7hE_aem_ATHdzekCslOUy3A6QZAV40Kh2eTeNVohRomT652r1ak9iaTmMYXCylLSGHPPA-HS_liXivVsTHBJK47sGzIPxfOd&edit_requested=true بۆ زانیاریى زیاتر دەتوانن سەردانى بەڕێوەبەرایەتى راهێنانى پیشەیی هەولێر بکەن یان پەیوەندى بکەن بە ژمارە: 07504561522 ناونیشان: هەولێر شەقامى کەرکووک، بەرامبەر مزگەوتى رەشاد موفتى.
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (fjkurdistan10). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.
Total posted
48
Hiring since
2021-06
Hiring in Erbil, Baghdad, Kirkuk, Mosul
All jobs from UNDP →San Solar·Erbil
Amideast/Iraq·Erbil
ICMPD·Erbil
UNDP·Erbil
Erbil