Reklam Company · Sulaymaniyah · Full-time
Jan 6, 2023
Reklam Company is seeking an office worker with skills in graphic design, video editing, and social media management for their office in Sulaymaniyah.
📢 هەلی کار لە سلێمانی 👨💻 بۆ کارمەندی کارگێڕی بۆ کۆمپانیای ڕیکلام ◀ کارەکە بریتییە لە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان نوسینی بابەت و دیزاینەر و پۆستکردنی بابەتەکان لە پەیجدا هەروەها پێداچوونەوەی بابەتەکان و دیزاینەکان پێش پۆستکردن و ئامادەکردنی کاپشن و سپۆنسەری و چەن کارێکی کارگێڕی ئۆفیس . ✔ کاندیدی ئەم کارە پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت: 1- دەرچووی بەشێکی پەیوەندیدار بێت وەک ( کۆمپیتەر یان ئای تی یان کارگێڕی و هتد ... ) و پەیوەست نەبێت بە هیچ کارێکی دیکە. 2- زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بە خوێندنەوە و نوسین بزانێت یان کوردی و ئینگلیزی بە باشی بزانێت بە خوێندنەوە و نوسین. 3- تێگەیشتنی باشی هەبێت لە گرافیک دیزاین و ڤیدیۆ و ڕیکلام و شارەزایی تەواوی هەبێت لە سپۆنسەری لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. 4- دەبێت توانای دۆزینەوەی کاپشنی هەبێت بۆ پێش بڵاوکردنەوەی پۆستەکان. 5- زانیاری تەواوی هەبێت لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەڕێوەبردنی پەیج، بەتایبەت ( فەیسبوک و ئینستاگرام و سناپ و تیکتۆک ). 6- کەسێکی جدیبێت و توانای ڕێکخستنی کار و کاتی هەبێت 7- توانای کارکردنی بە تیم هەبێت و بتوانێت تیمەکە ڕێک بخات. 8- توانای گفتوگۆکردنی هەبێت. 9- دانیشتووی شاری سلێمانی بێت 10- کاتی دەوام ٩:٠٠ی بەیانی تا ٥:٠٠ی ئێوارە. 11- لە ڕەگەزی مێ بێت. 12- کەسێکی داهێنەر و بەتوانا بێت. ...... ⚠ تێبینی تەنها لەڕێگەی ئیمەیڵەوە CV وەردەگیرێت 📬 ئەگەر ئەم مەرجانەت تێدایە تکایە CV بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە 📧 [email protected] #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.