Access Point Company · Erbil · Full-time
Mar 13, 2023
An Access Point company in Erbil is seeking a salesperson with strong communication skills and the ability to promote products. The candidate should be able to engage with clients and maintain company records. Additional details are not provided.
کۆمپانیای ئەکسێس پۆینت(Access Point) لە ئێستادا بە دوای (کارمەندێکی فرۆشیار) بە ئەزموون دەگەڕێین بەشێوازی(فوول تایم) بۆ ئەوەی ببێت بە بەشێك لە تیمەکەمان لە ئۆفیسی هەولێر. ئێمە بە دوای کەسێکی باوەڕپێکراو و خاوەن هەڵوێستی ڕاستدا دەگەڕێین. کاندیدەکان بۆ ئەم پۆستە پێویستە گرنگی دان بە کڕیارەکان و قازانجی کۆمپانیا بدەن. بەرپرسیارێتییەکانی ئەم پۆستە بریتین لە: 1. وەڵامدانەوەی پەیوەندیەکان و وەرگرتنی پەیامەکان بەڕاست و دروستی و دانانی وادەی سەردانیکردنی میوانەکان بۆ ئۆفیس و چالاکیەکانی فرۆشتن. 2. هەڵوێستی ئەرێنی بۆ پێشوازیکردن و قسەکردن لە میوانەکان و کڕیارەکان بە شێوەیەکی دۆستانە و پڕۆفیشناڵانە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە یاخود لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ ئۆفیس. 3. بەرزکردنەوەی چالاکیەکانی فرۆشتن لەکۆمپانیا. 4. شیکردنەوەی تەواوی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریەکان بۆ کڕیارەکان. 5. پێدانی زانیاریە راست و دروستەکان بە کڕیارەکان و وەڵامی پرسیارەکانیان بداتەوە بە پێ ی زانیاریەکان. 6. پاراستنی رێك و پێکی شوێنی کارکردن بە بەردەوام. 7. وەڵامدانەوەی نامەکان لەسەر لاپەڕە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیا. 8- دڵنیابێت لەوەی کە شوێنی کارکردن تەواو و گونجاوە، لەگەڵ بوونی هەموو پەڕاوێز و کەرەستەی پێویست (بۆ نموونە پێنووس و فۆرم و بروشوور). 9. هەموو کات پشتگیری و هاوکاری پێشکەش بە ستاف بکات بۆ پەرەپێدانی ستراتیجیەکان بۆ داخستنی زیاتری فرۆشتن. 10.بەرداوام بوون لە بەرەو پێشبردن و زیادکردنی فروشتن و پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری بە کڕیارەکان. لێهاتوویی: • کارامەیی لە رێکخستنی کات بۆ ئەوەی بتوانیت چالاکیە سەرەکیەکان پێش بخات، بەتایبەتی کاتێک کە قەبارەیەکی زۆری ئەرکی هەیە. • شێوازی گفتوگۆی بەهێزبێت لەگەڵ ستافی کۆمپانیا و کڕیارەکان بۆ تێگەیشتن لە پێداویستییەکانیان. • شارەزایی لە رێکخستنی خشتەی کارەکانی کۆمپانیا. • شارەزایی لە بەرنامە سەرەتاییەکانی کۆمپیوتەر وەکو (Microsoft Office,Excel). • خۆ گۆنجاندن بۆ ئەوەی بتوانێت گۆران بکات لە نێوان چالاکیەکان و ئەرکەکان بە خێرایی ئەولەویەتیەکان بگۆڕن. • توانای باشی هەبێت لە کارکردن بە گروپ. • کارامایی لە فرە-ئەرك کردن. • شارەزایی بە هێز لە نووسین و گفتوگۆکردن. • زۆر ڕێکخراو بێت لە دابەشکردنی کات و ئەرکەکانی. • کەسێکی ڕوو خۆش و کراوە بێت. • بڕوانامەی دبلۆم یان بەکالۆریۆس هەبێت. • ئەزموونی کار 1 ساڵ یان زیاتر. •(مەرجە کە بە زمانی کوردی و عەرەبی قسەبکات و بنوسێت) سیڤیەکەتان بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە بنیرن وە کۆتا بەروار بۆ ناردنی سیڤی ٢٠-٣-٢٠٢٣: [email protected] #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.