Government Hospital · Erbil · Full-time
May 17, 2022
A government hospital in Erbil is seeking a nursing supervisor with a strong background in healthcare services. Responsibilities include supervising nurses, planning healthcare services, and coordinating medical staff.
نەخۆشخانەیەکی ناحکومی لە هەولێر پێویستی بە سەرپەرشتیاری پەرستارانە ٦ ڕۆژ/شەو لە هەفتەدا و ڕۆژانە/شەوانە لانیکەم ٧ حەوت کاژێر کار دەکات. زانیاری کار: پێویستە چاودێری کوالیتی و کارامەیی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی نەخۆش بکات، سەرپەرشتی و چاودێری و ڕێکخستنی پەرستاران بکات، دڵنیا بێتەوە پەرستارانی نەخۆشخانە بە توانا و شارەزان، یارمەتیدەر بێت لە پلانی بوجە بۆ خزمەتگوزارییەکانی نەخۆش، پلانی کارگێڕی و ستراتێجی بۆ پەرستاران دابڕێژێت، چاودێری ئامێرە پزیشکیانە بکات کە پەرستاران بە کار دەهێنن و لە کاتی سەرهەڵدانی هەر کێشەیەک پەیوەندی بە بەڕێوەبەری پزیشکی بگرێت. بەرپرسیارێتییەکان: • بینین (Vision) و کاری ڕاسپێردراوی (Mission) نەخۆشخانە جێبەجێ بکات و پەرەی پێ بدات. • چاودێری سیاسەتەکان و پێوەرەکان و ئامانجەکانی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و سەلامەتی نەخۆش بکات و جێبەجێیان بکات. • بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری پزیشکی و بەڕیوەبەری دارایی باشترین کەڵک وەربگرێت لەو بوجەیە کە بۆ خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و سەلامەتی نەخۆش دانراوە. • هانی ستافی پەرستاران بدات بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و سەلامەتی نەخۆش. • خشتەی کاری مانگانەی ستافی پەرستاران دابنێت بە گوێرەی پێداویستییەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی و سەلامەتی نەخۆش. • پێشنیاری لادان یان دامەزراندن یان گۆڕینی ستافی پەرستاری بدات تاکو خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و سەلامەتی نەخۆش بە باشترین شێوە پێشکەش بکرێت. • چاودێری ستافی پەرستاری بکات کە پەیوەندییەکی گونجاو و پتەو لەگەڵ نەخۆش و هاوەڵ نەخۆش ڕابگرن. • بەشداری بکات لەو بڕیارانەی پەیوەندی بە ستافی پەرستاری یان خزمەتگوزاری تەندروستی و سەلامەتی نەخۆش هەیە. پێویستییەکان: • لانیکەم بەکالۆریۆسی هەبێت لە پەرستاری (ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان خوێندوویانە پێویستە یەکسان کردنی بڕوانامەکەیان هەبێت.)، • ناسنامەی سەندیکای پەرستارانی کوردستانیان هەبێت، • لانیکەم ٦ شەش ساڵ ئەزموونی کار کردنی هەبێت وەک سەرپەرشتیار یان بەڕێوەبەری پەرستاران لە نەخۆشخانەکانی کوردستان یان عێراق، • زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت (هەم بۆ ئاخافتن و هەم بۆ نووسین)، ئینگلیزیش بزانێت باشترە، • کارتی نشێنگەی هەبێت (بۆ ئەو هاووڵاتییانەی خەڵکی هەرێم نین)، • توانای پەیوەندی گرتنی زۆر باش بێت، • توانای ڕێکخستنی چەندین کاری هاوکاتی هەبێت. نوێترین سیڤی خۆتان بنێرن بۆمان بە ئێمەیل و لە بابەتەکە بنووسن (سەرپەرشتیاری پەرستاران): [email protected]
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (fjkurdistan10). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.