Jun 18, 2026
Dekoras · Full-time
Feb 12, 2023
Job opportunity at Dekoras Company for sales representatives. Responsibilities include selling products door-to-door, requiring fluency in Kurdish, Arabic, and Turkish, and basic computer skills.
کۆمپانیای دیکۆڕاس بۆ بازرگانی گشتی پێویستی بە چەند کارمەندێک هەیە بۆ بەشی فرۆشتن بۆ ئەم مەبەستەش ڕاهێنانی کار بۆ کۆمەڵێک ئارەزوومەند دەکاتەوە بە چەند قۆناغێک. • کەسی ئارەزوومەند پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێت: - دانیشتووی هەولێر بێت. - لە ڕەگەزی نێر بێت. - توانای گفتۆگۆیەکی پاراوی هەبێت. - زمانی کوردی و عەرەبی و تورکی بە باشی بزانێت. - شارەزایی لە پرۆگرامەکانی وۆرد و ئەکسل هەبێت. - لە شوێنی تر کاری نەبێت. - توانای دەست بە کار بوونی ڕاستەوخۆی هەبێت. • ئەگەر ئەم مەرجانەی تێدا بێت چانسی وەرگرتنی بەهێزترە: - شارەزایی هەبێت لە بواری بۆیاخ. - ماڵی لە گەڕەکی سێتاقان نزیک بێت. - ئەندازیاری شارستانی یاخود دەرچووی ژمێریاری بێت. - ئەزموونی هەبێت لە بواری فرۆشتن. • کات و ماوە و چۆنیەتی ڕاهێنان: - هەفتەی شەش ڕۆژ (ڕۆژانی هەینی پشووە). - ڕۆژانە چوار کاتژمێر بۆ ماوەی سێ هەفتە. - کرێی هاتووچۆ لەسەر کۆمپانیا دەبێت. - سەرجەم بەشداربووان بڕوانامەی بەشداری کردینان پێ دەدرێت ( تەنانەت ئەوانەی وەرناگیرێن). ئارەزوومەندان دەتوانن سی ڤی یەکانتان بە ڕێگای [email protected] بنێرن یاخود لە ڕێگای WhatsApp بۆ ئەم ژمارەیە 07503766577 بنێرن. تکایە لە کاتی ناردنی داواکاری لە بابەتی ئیمەیل ووشەی salesman بنووسن. #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
Benefits
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.
Jun 18, 2026
Jun 18, 2026
Jun 18, 2026