Ministry of Interior · بەغدا
13 ئاب 2023
The Ministry of Interior Iraq announces the admission process for the Police College for graduates from various fields who have completed 2 years of study. Applications through an online form.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرگای وەرگرتنی لە كۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی ئامادەیی كردەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرگای وەرگرتنی لە خولی ٧٠ی کۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە سەرجەم بەشەکان کردەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فۆرمی خولی ٧٠ی کۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی خوێندنی ئامادەیی ساڵی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ و ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ کارادەکرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرچووانی ئامادەیی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەسازی و بازرگانی ئەو دوو ساڵی خوێندنە دەتوانن فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنیان لە خولی ٧٠ی کۆلێژی پۆلیس پڕبکەنەوە. پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی عێراق, دەرگای دامەزراندنی وەک پۆلیسی چالاکیە مەدەنییەکان بە رووی دەرچووانی ناوەندی و ئامادەیی عێراق کردەوە و ناوی ٣٠ ھەزار کەسی لە رەگەزی نێر و شەش ھەزار لە رەگەزی مێ تۆمارکرا. دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکە فۆرم پڕبکەنەوە👇 https://moi-jobs.iq/order.php?id=109 #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.