Zer Group · سلێمانی
18 تەمموز 2021
Sales agent needed in Sulaymaniyah for a leading company in food and cleaning supplies. Send CV via email.
#هەلی_کار بۆ #نوێنەری_فرۆشتن (مەندوب موبیعات) لە #سلێمانی : رێگەی پێشکەشکردن بۆ کارەکە: [ [email protected]] کۆمپانیای (میرجان) دابەشکاری سەرەکی مەوادی خواردەمەنی و پاككەرەوەی #زێر_گروپ لە پارێزگای #سلێمانی پێویستی بە مەندوبە بۆ ڕاپەراندنی كاروباری فرۆشیاری. مەندوبەکە ئەمانەی خوارەوەی تێدا بێت: 1./ لە فرۆشیاری لێزان بێت. 2./ ئۆتۆمبیلی خۆی هەبێ چانسی وەرگرتنی بەرزتر دەبێت. 3./ کارمەندی حکومەت نەبێ و پەیوەست نەبێ بە ئیشی ترەوە. 4./ پێویستە کوردی ناوەراست (واتا سۆرانی) بزانێت و زانینی زمانی عەرەبی چانسی وەرگرتنی بەرزتر دەکات. 5./ گەنجێک بێ کە هەوڵی خۆفێرکردن و خۆگونجاندنی خێرای تێدا بەرجەستە بکات. ئەم 5 داواکارییەی سەرەوە مەرجن، ئەمانەی خوارەوەش خوازراون: ● نەخۆشی نەبێت. ● زمانی پاراو و ڕەوان بێ. ● پابەند بێت بە مەوعیدەكان. ● ڕووخۆش بێ لە مامەڵە لەگەل كڕیار. ● بە سیمایەكی ڕێك سەردانی كڕیاران بکات. ● شارەزای بازار و ناوچەی كاركردن بێت. ● دەرچووانی بەشی بازارگەری یان بازرگانی هەلی وەرگرتنی لەپێشتر دەبێت. ● لە پرۆگرامەکانی مایكرۆسۆفت ئۆفیس وەك پێویست بێت. ● زانیاریی سەرەتایی هەبێ لەسەر تابلێت و پرۆگرامەكانی ئینڤۆیس دروستكردن چانسی وەرگرتنی زیاتر دەبێت. ● توانای ناساندنی بەرهەمەكانی هەبێ بەشێوەیەكی ڕوون. ● ئارەزووی كاركردنی لە دەرەوە هەبێ (زیاتر لەوەی ئارەزووی لە کارکردن بێ لەسەر مێز لە ئۆفیسدا.) ● سەردانی كڕیاران بکات بەبێ جیاوازی و گشت تەلەفونەكانیان وەڵام بداتەوە. ئەرکەکانی نوێنەرەکە: ● دروستکرنی لیستی مەوادی داواکراو لە لایەن کڕیار بەپێی نەخشەرێگای دیاریکراو. ● ئەنجامدانی فرۆش بەپێی تارگێت (ئامانج)ی دیاریکراو. ● کارکردن لەپێناو فراوانکردنی قەبارەی فرۆشتن و رێژەی بوون لە بازار. ● دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ کێشەکانی و دروستکرنی پەیوەندیەکی دۆستانە. ● زیادکردنی کڕیار. ● چاودێریکردنی چالاکیە پەیوەندیدارەکان بە بازارەوە....هتد. کاتی دەست کردن بە ئیش : لە نزیكترین دەرفەتدا بانگ دەكرێت بۆ دەستبەكاربوون. دۆخی كاركردن: فول تایم. شوێنی کارکردن: #سلێمانی، ژاڵەی سەروو. چۆنیەتی پێشكەش کردن بۆ کارەکە : تۆ کوڕێکیت كە بەشێكی زۆر لە مەرجەكانی سەرەوە لەخۆتدا دەبینیتەوە؟ دەتوانیت نوێترین سی ڤی (CV) خۆت ئەپدێیت بكەیت و لە ئیمێل لە خانەی سەبجێكت بنوسیت (Mirjan Sales Rep / July 2021) بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە بنێرێت: [[email protected]] بۆ زانیاری زیاتر:- 07504328032 تێبینی: - بڕی مووچە و زانیارییەكانی تر لە كاتی چاوپێكەوتن لەگەل كاندیدە پەسەندکراوەکان تاووتوێ دەكرێت. - سیڤی لە رێگەی نامە و مێسێنجەر و فێیسبوك وەرناگیرێت، تەنها لە رێگەی ئیمێلەوە وەردەگیرێت. - دوا کاتی داخستنی ئەم هەلی كارە دەستنیشان نەكراوە و لە ئێستادا (07/07/2021) دەرگای وەرگرتن واڵایە. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Zer Groupسلێمانیدەوامی تەواو
26 ئەیلوول 2026