Bright Vision Marketing · هەولێر · دەوامی تەواو
20 کانوونی دووەم 2025
کارمەندێکی شارەزا لە بواری دیجیتاڵ مارکێتینگ و کۆنتێنت مانەجمێنت لە کۆمپانیای برایت ڤیژن مارکێتینگ ئەرکە سەرەکییەکان: - داڕشتنی ستراتیجی ناوەڕۆک و پلانی مانگانە و وەرزی بۆ هەموو پلاتفۆرمەکان - تەرجومەکردنی ناوەڕۆک بۆ زمانە جیاوازەکان بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ - نووسین و دروستکردنی کۆنتێنتی سەرنجڕاکێش بۆ پلاتفۆرمە جیاوازەکان (ڤیدیۆ و دیزاین) - پلانداڕشتن و جێبەجێکردنی هەڵمەتەکانی سپۆنسەر - بەڕێوەبردنی پەیجەکان و بەدواداچونی داواکاری کڕیار - ڕێکخستنی کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەکان بەشێوەیەکی گونجاو - چاودێریکردن و شیکردنەوەی ئەنجامەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانە داواکارییەکان: - توانای بەرزی پلاندانان و ڕێکخستنی کات و ئەولەویەتەکان - شارەزایی باش لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی - لێهاتوویی لە نووسینی داهێنەرانە و دروستکردنی ناوەڕۆکی سەرنج ڕاکێش - شارەزایی لە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا - توانای بەڕێوەبردنی چەند پڕۆژەیەک لە هەمان کاتدا - ئاگادار بوونی نوێترین ترێندەکانی دیجیتاڵ مارکێتینگ ئەزموونی پێویست: - بەلایەنی کەمەوە ١ ساڵ ئەزموون لە بواری دیجیتاڵ مارکێتینگ - شارەزایی لە بەکارهێنانی ئامرازەکانی سۆشیاڵ میدیا - تۆماری سەرکەوتوو لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکانی سپۆنسەر لە سۆشیاڵ میدیا چی پێشکەش دەکەین: - مووچە بەپێی شارەزایی - دەرفەتی فێربوون و گەشەکردنی بەردەوام - ژینگەیەکی کاری داهێنەرانە و داینامیکی - دەرفەتی کارکردن لەگەڵ براندە گەورەکان ئەگەر خۆت لەم کارە دەبینیتەوە و دەتەوێت ببیت بە بەشێک لە تیمێکی داهێنەر، تکایە سی ڤی، نموونەی کارەکانت و پۆرتفۆلیۆت بنێرە بۆ ئیمەیڵی [[email protected]] #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Seeking a digital marketing content manager with 1-3 years experience in content strategy, social media management, and content creation. Fluency in Kurdish, Arabic, and English preferred.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.