Lavender Fashion · سلێمانی · دەوامی تەواو
2 تەمموز 2025
بۆ خانمان هەلیکار لە بواری جلوبەرگی ئافرەتان سەنتەری Lavender Fashion، کە تایبەتە بە جلوبەرگی خانمان، لەسلێمانی پێویستی بە فرۆشیارێکی بەتوانا و ڕووخۆش هەیە بۆ کارکردن لە ناو دوکاندا. ئەرکەکان: * فرۆشتنی ڕاستەوخۆ و یارمەتیدانی کڕیارەکان. * کارکردن وەک کاشێر. وردەکارییەکانی کار: 1. جۆری کار: کاتی تەواو (Full-time). 2. کاتی دەوام: شەفتی ئێواران، لە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ تا 11:00ی شەو. 3. ڕۆژی پشوو: یەک ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (یەکشەممە). مەرج و پێداویستییەکان: 1. ڕەگەز: مێ. 2. پێویستە ئەزموونی پێشووی لە بواری فرۆشیاریدا هەبێت. 3. شیکپۆش بێت و توانایەکی باشی لە گفتوگۆکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاردا هەبێت. 4. پێویستە خوێندنی تەواو کردبێت و کاری دیکەی نەبێت. 5. دانیشتووی شاری سلێمانی بێت. 6. زانینی زمانی عەرەبی (نوسین، خوێندنەوە، قسەکردن) چانسی وەرگرتنی زیاتر دەکات. شێوازی پێشکەشکردن: ئەو بەڕێزانەی مەرجەکانیان تێدایە و خوازیارن، دەتوانن سیڤی (CV) بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە لە ڕێگەی واتسئەپەوە: 07719486395 ناونیشانی کار: سلێمانی - گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد - پشت نەخۆشخانەی فاروق - سەنتەری بازرگانیی دانیا ستی - بینای ژمارە ١١. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Sales promoter and cashier needed for full-time store in Sulaymaniyah with prior sales experience, good appearance, and fluent in Arabic and Kurdish, optional knowledge of Arabic.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.