ئەم ڕیکلامە ئیتر چالاک نییە.
دوا وادەی پێشکەشکردن تێپەڕیوە. وەک تۆمارێکی کارەکە و موچە ڕاگەیەندراوەکەی لێرە هێڵراوەتەوە. هەلە کارە ئێستاییەکان لە خوارەوەن.
WFP · هەولێر
5 شوبات 2023
زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ #WFP ٤٠ هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای کۆیە ڕادەگەێنێت بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوەیەکگرتوەکان WFP World Food Programme و بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستنی #زانکۆی_کۆیە خۆشحاڵن بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی هاوبەشی: "پەرەپێدانی کارسازی کشتوکاڵی لە قەزای کۆیە" کە سەرجەم گوژمەی تێچوون بە بڕی ( ١١٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار دینار)، وەک بەخشین لەلایەن WFP# دابینکراوە. پرۆژەکە لە چەندین قۆناغی بەسوود بۆ گەنجانی تەمەن ١٨-٣٥ ساڵی دانیشتوی قەزای کۆیە پێکدێت. لەدوای خولی چڕ لەسەر کارسازی و تەکنیکە نوێیەکانی کشتوکاڵ، ١٠ کارگەی بچوکی پرۆسێسکردنی خۆراک و ١٠ پرۆژەی کشتوکالی هەریەک بە گوژمەی ٣،٦٧٥،٠٠٠ دینار پاڵپشتی دەکرێن. کۆی بەشداربوانی سوودمەن لە پرۆژەکە ٤٠ ڕاهێنراو دەبێت کەبەیەکسانی لەنێوانی هەردوو رەگەزی نێر و مێ دابەش دەبێت. ئەو بەڕێزانەی کەوا خوازیارن بەشداربن لەو پرۆژەیە، تکایە لینکی خۆتۆمارکردنی خوارەوە بە زووترین کات پربکەنەوە. دوا وادە بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکان رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧/ ٢/ ٢٠٢٣ کاتژمێر ٢٤:٠٠ە. خوازیاران دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن https://koyauniversity.org/ku/node/445 و یەکسەر دەست بە پرکردنەوەی فۆڕمەکان بکەن. زانیاری زیاتر لەسەر پرۆژەکە دەتوانرێت لەپێشەکی فۆرمەکان بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە. تکایە ئاگاداری تێل بن چونکە پەیوەندی بە پێشەکەشکارانەوە دەکرێت وئاگاداردەکرێنەوە لە کاتی چاوپێکەوتن کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە لە ڕێکەوتی ٨ و ٩ ی مانگ لە کتێبخانەی زانکۆ ئەنجامدەدرێت. تێبینی: ئەم هەلی کارە خوێندکاران ناگرێتەوە لینکی خۆتۆمارکردن: https://koyauniversity.org/ku/node/445 #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
40 youth vacancies for Koya district in partnership with WFP, focusing on agricultural development projects. Apply online.
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
23 شوبات 2024