Zillion Oil · سلێمانی
16 تشرینی یەکەم 2024
HR Officer at Zillion Oil responsible for HR activities including recruitment, payroll, and employee data management in Sulaymaniyah.
کۆمپانیای زلیۆن بۆ خزمەتگوزاری نەوت-سنووردار لە ناوچەی پیشەسازی عەربەت هەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ پۆستی سەرپەرشتیاری سەرچاوە مرۆییەکان (HR) بەپێی ئەو داواکاری و پێویستیانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. ناونیشانی کار: سەرپەرشتیاری سەرچاوە مرۆییەکان (HR) ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: 1. بڵاو کردنەووی هەلی کار و دۆزینەوەی کارمەندی شیاو بۆ پێگەکانی کۆمپانیا 2. ئامادەکردنی لیستی مووچە (پەی ڕۆڵ) 3. دانانی جەدوەلی کاری کارمەندان و ئاگاداربوون لە شێوازی کار کردنیان 4. ئامادەکردن و ئەرشیف کردنی فۆڕمەکانی (زانیاری کارمەند، دەست بەکاربوون، مۆڵەت، پاداشت، سزا، هتد) 5. پەیوەندی کارمەندان و هاندان و چارەسەر کردنی کێشەکانیان 6. ڕاهێنان و گەشەپێدانی کارمەندان 7. ئامادەکردنی ڕاپۆرت 8. شارەزایی لە بواری کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت و جیمەیل و ئاوت-لووک داواکارییەکان: 1. هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت پەیوەست بە کاری ئاماژە بۆکراو 2. ئەزموونی کارکردنی لە بواری بەڕێوەبردن و سەرچاوە مرۆییەکان هەبێت ووردەکارییەکانی کارەکە: 1. ڕەگەز:مێ 2. شوێنی کار: پارێزگای سلێمانی- ناوچەی پیشەسازی عەربەت 3. مووچە: لە دوای چاوپێکەوتن دیاریدەکرێت تێبینی: -کارخواز پێویستە سیڤی بنێرێت بۆ ناونیشانی ئەم ئیمەیڵە ([email protected]). -تکایە ناونیشانی کار لە سەبجێکتی ئیمەیلەکەتدا بنووسە. -تکایە بە ووردی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی کارەکە بخوێنەرەوە پێش پێشکەش کردنی سیڤییەکەت. -تەنها پەیوەندی بەو کارخوازانەوە دەکرێت کە زۆربەی داواکارییەکانی کارەکەیان تێدایە. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.