Gateway Management · هەولێر · دەوامی تەواو
27 کانوونی یەکەم 2022
ئێمە وەکو Gateway management ، یەکێکین لەو پسپۆڕانە کە بۆ دام و دەزگاکانی حکومەت و دیپلۆماتکاران لە بواری خزمەتگوزاری سەرچاوەکانی دەرەوە و تەکنەلۆژیا کار دەکەین. ئێمە (ناوەندی داواکردنی ڤیزای تورکیا لە هەولێر / عێڕاق) بە دوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێین کە کارامە و گونجاون و تامەزرۆی کارکردنن لە ( ڕاژەی بەژداربووان Call Center - erbil ). دەربارەی کارەکە: • دوای تەواوکردنی ماوەی ڕاهێنان و تاقیکردنەوەیەکی چڕ، دەرفەتت دەبێت بۆ گەیاندنی خزمەتێکی بەرزی ڕاژەی بەژداربووان لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. • مامەڵەکردن لەگەڵ پرسیارەکان لەڕێگای وەڵام دانەوەی پەیوەندیەکانی ( ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ). • ئاستێکی بنەڕەتی تۆمارکردنی داتا ( data entry ). • یارمەتیدانی ئۆپەڕاسێۆنە مەیدانیەکان ، هەروەها کۆکردنەوەی ڕەخنە و پێشنیارەکان لە پەیوەندی کەرانەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەزموونی کڕیار. • ئەنجامدانی هەر ئەرکێکی تری پەیوەندیدارکە داواکرابێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی. مەرجەکان: • بڕوانامەی زانکۆیی.دەرچووە تازەکانی زانکۆ هیچ کێشەیەکیان نابێت لە بەژداری کردن لەم هەڵی کارە • زمانی عەرەبی و ئینگلیزی پاراو بێت. • زانینی زمانی کوردی (سۆرانی – بادینی ). زانینی زمانی تورکی وەکوو تایبەتمەندیەکی زیاتر هەژمار دەکرێت. ( ناچاری نییە ) • شارەزایی پەیوەندی (نوسراو و زارەکی). • هەڵسوکەوتی نایابی ڕاژەی بەژداربووان ، گرنگیدانێکی بەهێز بە وردەکارییەکان ،پابەندبوون بە کات، بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان. • پاڵێوراو دەبێت ئەزموونی بەکارهێنانی ئامرازەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیسی هەبێت و توانای پەیوەندیکردنی بەهێزی هەبێت. پێش ئەوەی بەنیازی ئەوە بن ئەم پۆستە لەبەرچاو بگرن، تکایە ئاگاداربن کە تاقیکردنەوەتان پێ دەکرێت لەسەر ئەو خاڵانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد. ئەگەر ئارەزووی کارکردنت هەیە لەگەڵ ئێمە، تکایە سیڤی خۆت بنێرە بۆ ناونیشانی ئیمەیڵەکەمان: [email protected]
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Gateway Management, a visa application center in Erbil, is hiring call center agents. Requirements include fluency in Arabic and English, basic Kurdish, and proficiency in Microsoft Office. Apply in person.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.