هەولێر
18 ئایار 2021 بڵاوکرایەوە
Prepare English language test for employment competition; detailed descriptors included.
ئینگلیزی لە چاوپێکەوتنی کار (مقابلە) ئامادەکردنی: تەنیا احمد شهاب هەروەک دەزانین زمانی ئینگلیزی یەکێکە لە کۆڵەگە سەرەکییەکانی سەرکەوتنت لە چاپێکەوتنی کاردا، لە خوارەوە خوێنەری هەندێک لە وشە و دەستەواژەی گرنگ بە بۆ ئەو مەبەستە. یەکەم: کاتێک دەتەوێت وەسفی کەسایەتی خۆت بکەیت دەتوانی سوود لەو وشانە وەرگریت: Easy-going: کەسێکم کە ئاسان مامەڵەم لەگەڵ دەکرێت و ئاڵۆز نیم Hard-working: کەسێکی تەمبەڵ نیم و بە جدی کار دەکەم Committed: کەسێکی دڵسۆزم بۆ کار و پیشەکە Trustworthy: کەسێکم دەتوانی متمانەم پێ بکەیت Honest: کەسێکی ڕاستگۆم Focused: کەسێکم تەرکیزم زۆرە و بە ئاسانی ناشێوێم Methodical: کەسێکی لۆژیکیم (مەنتیقی) و تیشک دەخەمە سەر وردەکارییەکان Proactive: کەسێکم دەتوانم هەنگاو بنێم بێ ئەوەی سەرپەرشتیم بکرێت _ دووەم: کاتێک دەتەوێت خاڵە بەهێزەکانت باس بکەیت: Organization - گرنگی بە ڕێکوپێکی دەدەم The ability to multitask - دەتوانم لەیەک کات چەند کارێک بکەم Perform to a deadline - کارەکان لە وادەی خۆیان تەواو دەکەم Solve problems - کێشەکان چارەسەر دەکەم Communicate well - پەیوەندیم لەگەڵ دەوروبەر باشە Work in an international environment and with people from all over the world - دەتوانم لە ژینگە نێودەوڵەتییەکان و خەڵکی وڵاتانی تر کار بکەم. Speak foreign languages - زمانی تر دەزانم Enthusiasm - دڵگەرم و بەجۆشم بۆ کارەکە _ سێیەم: کاتێک باسی ئەزموون دکەیت (ئەوانەی لە کەوانە دانراون دەکرێت بەپێی زانیارییەکانی خۆت بیانگۆڕیت: - I have (five) years’ experience as a (teacher). - پێنج ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتیم هەیە. - I worked in (retail) for seven years and was promoted to manager in my second year. - بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە بەشی فرۆشتن کارم کردووە و لەساڵی دووەمم بۆ پلەی بەڕێوەبەر بەرزکرامەوە. - I studied at the University of (Salahaddin). - دەرچووی زانکۆی سەڵاحەددینم. - I worked for (Toyota) as a (Manager Assistant). - وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە تۆیۆتا کارم کردووە. _ چوارەم: کاتێک باسی پلان و ئامانجی داهاتوو دەکەیت: - I’m looking to further my skills as a teacher at this University. - بە نیازم وەک مامۆستایەک لەو زانکۆیە پەرە بە تواناکانم بدەم. - I’m want to further my career in administration. - دەمەوێت درێژە بە ژیانی پیشەییم لە (بەڕێوەبردن)دا بدەم. - I believe your company is an important player in its industry. - پێم وایە کۆمپانیاکەتان ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە پیشەسازییەکەی خۆی. - I feel my skills are a perfect fit for your team and company. - هەست دەکەم کارامەییەکانم لەگەڵ تیم و کۆمپانیاکەتان یەک دەگرنەوە. _ بە هیوای سوود. تەنیا احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزی ١٨\٥\٢٠٢١
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.