Master Cargo · هەولێر
21 کانوونی یەکەم 2025
Looking for an active and experienced field marketing agent in Hewler to visit daily clients, promote company services, and create strong ongoing relationships with traders and clients. Must have own car and sales & persuasion skills.
ڕاگەیاندنی هەلی کار: نوێنەری مارکێتینگی مەیدانی (Field Marketing Representative) کۆمپانیای [ماستەر کارگۆ] بۆ خزمەتگوزاری لۆجستی و گواستنەوەی کاڵا لە چینەوە بۆ عێراق، بەدوای کارمەندێکی چالاک و لێهاتوو دەگەڕێت بۆ کاری مارکێتینگی مەیدانی لە شاری هەولێر. ئەرکە سەرەکییەکان: ئەنجامدانی سەردانی ڕۆژانە و مەیدانی بۆ بازاڕەکان، کۆگاکان و بازرگانانی شاری هەولێر. ناساندنی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا و ڕاکێشانی کڕیاری نوێ بۆ بەکارهێنانی هێڵەکانی گواستنەوەمان. دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز و بەردەوام لەگەڵ بازرگانان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان. ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە لەسەر ئەنجامی سەردانەکان و پێداویستیی کڕیاران. مەرجەکانی پێشکەشکردن: گواستنەوە: پێویستە خوازیار ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆی هەبێت. شارەزایی: لێهاتوویی تەواو لە هونەری قایلکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار (Sales & Persuasion Skills). زمان: شارەزایی باش لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی (بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکانی بازاڕ). کەسایەتی: کەسێکی چالاک، ڕێکپۆش و خاوەن متمانە بێت و توانای کارکردنی لەژێر فشاردا هەبێت. ناسینی ناوچەکان: شارەزایی تەواوی لە گەڕەک و بازاڕە پیشەسازی و بازرگانییەکانی هەولێر هەبێت. تێبینییەکان: مووچە: مووچەیەکی مانگانەی جێگیر (Fixed Salary) دابین دەکرێت. شوێنی کار: مەیدانی (سەردانی کڕیار) لە ناو شاری هەولێر. چۆنیەتی پێشکەشکردن: ئەگەر خۆت بە شیاوی ئەم کارە دەبینیت، تکایە CV یان زانیارییەکانت بنێرە بۆ: : 📧 ئیمێڵ: [[email protected]] #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Najmi Halawaji Sweetsهەولێردەوامی تەواو
نوێ7 کاتژمێر لەمەوبەرخوارووی بازاڕ