Damazi RandN · کەرکوک
15 ئازار 2025
Kirkuk-based factory seeks mechanical and electrical engineers to oversee machinery and electrical systems, with knowledge of plastics machinery. Send CVs via email.
کارگەیەکی نێودەوڵەتی لە کەرکوک بەدوای کارمەند دا دەگەڕێت بۆ ئەم هەلی کارانەی خوارەوە، گواستنەوە لە هەولێرەوە بۆ کەرکوک و بەرەو هەولێریش دابین کراوە. ١- ئەندازیاری میکانیکی: • بەڕێوەبردن و چاککردنی ئامێرە گەورەکانی پڕۆسێس کردنی لە کارگەکەدا وەکوو ئامێرەکانی - سیستەمی UHT - pasteurizers - heat exchangers گەرمی گوێزەرەوەکان - steralizers تەعقیمکەرەوەکان • کارکردن لەگەڵ تیمی چاودێری بۆ ئەوەی یارمەتی دەربن لە کارکردنی ئامێرەکان بە کارامەترین شێوە و کەمترین کێشە ٢- ئەندازیاری کارەبا: • چاک کردن و بەڕێوەبردنی سیستەمە کارەباییەکانی وەک - Power system - UPS Units - Sensors هەستەوەرەکان - کەلوپەلی وەک ئامێرەکانی tetra Pak/KHS • کارکردن لەگەڵ تیمی کارەبایی بۆ دڵنیابوونەوە لە کارکردنی ئامرەکان بە کارامەیی و بێ کێشە ٣- کارمەندی پاکێجکردن و لەیبڵ کردن (sleeving/Labeling and packaging operator) : • بەکار هێنان و بەڕێوەبردنی ئامێرەکانی پاکێجکردنی وەک KHS/Krones بۆ ئامادەکردنی کاڵاکان و پێچانەوەیان • ئەزموونی هەبێت لەو کارە ٤- بڕێوەبەری پڕۆسەی UHT : • بەڕێوەبردنی کاری ڕۆژانە لە پڕۆسەکردنی پێکهاتەکان بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی UHT/Pasteurizer • دڵنیا بوونەوە لە جوان تێکەڵبوونی پێک هاتەکان بەر لە پڕۆسە کردنیان بۆ دڵنیا بوونەوە لە دەرەنجامی کوالێتی بەرز و ستانداردی کۆمپانیا • پێویستە ئەزموونی لەگەڵ ئامێرەکانی KHS/Krones هەبێت ٥- بەڕێوەبەری بەقاڵب کردنی کاڵاکان (Blowing-Molding operator) : • ئەو ئامێرانە بەڕێوە بباو بەکاربێنی کە دەبەی پلاستیکی بەرهەمدێنێ بە کارامەیی و سەلامەتی • پێویستە ئەزموونی لەگەڵ ئامێرەکانی KHS/Krones هەبێت سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ([email protected]) #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Al Khayrat Companyکەرکوکدەوامی تەواو
1 ئازار 2025