سلێمانی · دەوامی تەواو
24 نیسان 2026
Sales team seeks a candidate with a background in transportation, chemistry, telecommunications, water resources, or petroleum engineering. Strong sales skills and market knowledge are required.
هەلی کار: ( ئەندازیاری فڕۆش) _ ڕانیە شوێنی کار: ڕانیە ئۆفیسی سەرەکی : سلێمانی جۆری کار: (شەممە تا پێنجشەممە – ٨ كاتژمێر لە ڕۆژێكدا) (Full Time) ڕەگەز: نێر ژمارەی کارمەندی پێویست : ١ پوختەی کارەکە: سولی کیم تیمی فرۆشتنی خۆی فراوان دەکات و بەدوای نوێنەرێکی فرۆشی بەتوانادا دەگەڕێت کە شارەزایی هەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ناساندنی بەرهەمەکانی بیناسازی لە شاری ڕانیە. ئەو کاندیدانەی پێشینەی ئەکادیمییان لە بوارەکانی (شارستانی، کیمیایی، تەلارسازی، سەرچاوەکانی ئاو، ئەندازیاریی نەوت) یان بوارە پەیوەندیدارەکان هەیە، هەلی زیاتریان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، داواکارانی بێ بڕوانامەی ئەندازیاری هاندەدرێن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئەگەر توانای فرۆشتنی بەهێز، زانیاری بازاڕ و توانای بەڕێوەبردنی پەیوەندی کڕیاریان هەبێت. مەرجەکان: • بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دیبلۆم ( پێشینەی ئەندازیاری هەبێت / بەڵام مەرج نییە) • شارەزاییەکی بەهێز لە پلاندانانی فرۆشتن، بەڕێوەبردنی پەیوەندی کڕیار، و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمەکان. • کوردی ( پێویستە ) ، عەرەبی و ئینگلیزی بزانێ باشتر پێداویستییە تەکنیکییەکان: • مەرجە خاوەنی ئوتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت و مۆڵەتی شۆفێری هەبێت. • لێهاتووی و شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بەتایبەت مایکرۆسۆفت (Word, Excel, PowerPoint). • ئامادەیی هەبێت لە گەشتکردن بۆ شار و ناوچە جیاکانی عێراق. بەرپرسیاریەتییە سەرەکییەکان 1. جێبەجێکردنی ستراتیجی فرۆشتن • جێبەجێکردنی ستراتیجی کاریگەری فرۆشتن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی مانگانە و وەرزی. • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی فرۆشتنی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە. 2. پەیوەندی لەگەڵ کڕیار • بنیاتنان و هێشتنەوەی پەیوەندییەکی پیشەیی بەهێز و درێژخایەن لەگەڵ کڕیارەکان. • وەڵامی پرسیار و داواکارییەکانی کڕیارەکان بە خێرایی و پیشەیی بدرێتەوە. 3. شیکردنەوەی بازاڕ • چاودێریکردنی چالاکی ڕکابەران گۆڕانکاری و بابەت نوێیەکان کە دەردەکەون. • پێشکەشکردنی پێشنیار بۆ باشترکردنی ستراتیجیەکانی فرۆشتن و دابەشکردن. 4. چالاکییە مەیدانییەکان • سەردانی ئاسایی بۆ پرۆژەکان، تاک فرۆشەکان و فرۆشیارەکان. • کۆکردنەوە و جێبەجێکردنی داواکاری کڕیارەکان، دڵنیابوون لە هەماهەنگی گونجاو لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەکان. 5. ئێمە چی پێشکەش دەکەین • مووچەی گونجاو: لەسەر بنەمای ئەزموون و لێهاتووی. • پەرەپێدانی پیشە: دەرفەتی ڕاهێنان، پەرەپێدان وگەشەکردنی پیشەیی. • چۆنیەتی پێشکەش کردن سیڤییەکەت بنێرە بۆ: [email protected] هیوای بەختێکی باش بۆ هەموو کاندیدەکان.
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.